لە مانگێکدا 12 ژنە چالاکڤان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون

06-02-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یەکەم مانگی ساڵی 2024 دا 12 ژنە چالاکڤان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و، 17ـی دیکەش لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە سزای زیندان و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێنراوە.
 
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە 12 ژنە چالاکڤان کە لە یەکەم مانگی ساڵی 2024ـدا دەستگیرکراون، شەش کەسیان خەڵکی شاری سەڵماس لە پارێزگای ورمێ بوون، کە ناڕەزایەتییان دژی دروستکردنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی خوێ دەربڕیوە. ناڕەزایەتی ئەوان بەهۆی لێکەوتە ژینگەییەکانی ئەو کارگەیە بووە.
 
لە مانگی رابردوودا، چەندین رۆژ خەڵکی گوندی قەرەقشڵاخ، سەر بە شاری سەڵماس لە باکووری پارێزگای ورمێ، ناڕەزایەتییان دژی دروستکردنی ئەو کارگەیە دەربڕی و هێزە ئەمنییەکان بە گوشار هەوڵیان دا ناڕەزایەتییەکانیان سەرکوت بکەن. جگە لە دەستگیرکردنی ئەو ژنانە، ژمارەیەکی زۆری دیکە لە دانیشتووانی ئەو گوندەش دەستگیر کران.
 
بەپێی ئەو راپۆرتە، ژنە چالاکڤانە دەستگیرکراوەکانی دیکە؛ خوێندکار، مامۆستای زانکۆ، پارێزەر، چالاکڤانی ئایینیی بەهایی و چالاکڤانێکی ئایینیی کورد بوون.
 
لە یەکەم مانگی ئەمساڵدا، 17 چالاکڤانی ژن سزایان بەسەردا سەپێنراوە، لەوانە نێرگس محەممەدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2023، گوڵاڵە وەتەندوست، پارێزەری خەڵکی سنە و چالاکڤانی مافی ژنان، هەروەها مریەم ئەکبەری مۆنفەرد، زیندانیی سیاسی لە زیندانی ئێڤینی تاران.
 
ئەو 17 چالاکڤانە ژنە بە گشتیان سزای 50 ساڵ و 7 مانگ و 20 رۆژ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.
 
بەپێی ئەو راپۆرتە، لە مانگی رابردوودا، لانیکەم نۆ ژنیش لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون کە حەوتیان بە دەستی کەسوکاریان بووە. سێ ژن بە دەستی هاوسەرەکانیان، دوو ژن بە دەستی براکانیان، دوو ژن بە دەستی کوڕەکانیان و دوو ژنیش بە دەستی کەسانی دیکە کوژراون.
 
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو، ساڵی 2023 لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، 122 ژن کوژراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو کەشتییەی ئێران دەستی بەسەردا گرتووە

سوپای پاسداران لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگردا گرت

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە کەنداو دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە نەوتی قاچاخی بارکردووە و بەشێوەیەکی نایاسایی لەنێو سنوورە ئاوییەکانی ئێراندا بووە. دەشڵێت، 12 کەس لە ستافی کەشتییە نەوتهەڵگرەکە دەستبەسەر کراون.