لە سنووری سلێمانی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

06-02-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن مووچە خانەنشین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت. 


رۆژی دووشەممە 6-2-2023، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ لە سنووری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت؛ بڕیارە تاوەکو پێنجشەممە دابەشکردنی مووچەکە کۆتایی بێت. 

لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی مووچەی وانەبێژان، کارۆخ عەبدوڵڵا گوتی، لە پارێزگای هەولێر و دهۆک مووچەی وانەبێژان لە کاتی خۆیدا دابەش کراوە، بەڵام لە پەروەردەکانی سنووری سلێمانی بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان، مووچە دواکەوتووە. 

بە گوتەی ئەو نوێنەرەی وانەبێژان، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی قسەیان کردووە و پێیان گوتوون، هەموو مانگێک دوای تەواوبوونی لیستی مووچە، پارە لە بانک هەبوو؛ راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی وانەبێژانیش دەکرێت. 

مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بەگوێرەی بڕوانامە و ئەو شوێنەی وانەی تێدا دەڵێنەوە جیاوازە، بەگشتی کەمترینیان مانگانە 250 هەزار دینار و زۆرترینیشیان 400 هەزار دینار وەردەگرن. 

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 33 هەزار وانەبێژ هەن؛ 11 هەزاریان لە پارێزگای هەولێر، 10 هەزار لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و 12 هەزاریش لە سنووری پارێزگای دهۆکن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەڵاحەدین بەهائەدین و لۆگۆی یەکگرتوو.

یەکگرتوو کۆنگرە دەبەستێت؛ سەڵاحەدین بەهائەدین تاکە بەربژێرە بۆ ئەمینداری گشتی

ئەمڕۆ یەکگرتووی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو رایگەیاند، نازانن لە کۆنگرەدا کەس خۆی بەربژێر دەکات یان نا؛ بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ تاکە بەربژێر بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی تەنیا سەڵاحەدین بەهائەدینە.