گالەری

06-02-2023
14 Photos
رووداو @Rudawkurdish

رووداو دیجیتاڵ/ وێنە: محەممەد شاکر

بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری مەرەشی باکووری کوردستانی هەژاند. بوومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە و زیانی گەورەی گیانی و ماددی لێکەوتەوە. 
 
ئەم وێنانە ئامەد و رووهای باکووری کوردستانن و پاشماوەی بوومەلەرزەکە پێشان دەدەن کە ژمارەیەک خانوو و باڵەخانە تەختی زەوی بوون، تیمەکانیش سەرقاڵی رزگارکردنی ئەوانەن لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە. 
 
بەپێی دوایین ئامارەکانی ئافاد تاوەکو کاژێر 18:00ـی رۆژی دووشەممە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە بۆ 1498 کەس بەرزبووەوە، هاوکات هەشت هەزار و 533 کەس بریندارن. چاوەڕوان دەکرێت ژمارەکان زیاتر بەرزببنەوە.