رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە رێزەوە لە رۆڵ و ئامادەییان دەڕوانن.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە پەیامەکەیدا به‌بۆنه‌ى يادى 29 ساڵه‌ى راگه‌ياندن و دامه‌زراندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانه‌وه پەیامەکەی ئاراستەی ئه‌ميندارى گشتیى ئەو حیزبە و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رەکەی کردووە و جگە لە پیرۆزبایی، هيواى سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستوون.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، "له‌م ياده‌دا به رێزه‌وه له رۆڵ و ئاماده‌يى و هاوبه‌شيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانين. به‌و هيوايه‌ى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان، يه‌كڕيز و ته‌با بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر، پێكه‌وه كار بكه‌ين."
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ساڵی 1994 دامەزراوە و ئەمیندارەکەی سەلاحەدین محەممەد بەهائەدینە، کە لە ساڵی 1950 لە هەڵەبجە لە دایکبووە و لە ساڵی 1994 بە یەکەم سکرتێری ئەو حیزبە هەڵبژێردراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ