عەبدولخالق باپیری بووە بریکاری وەزیری پێشمەرگە

06-02-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای گۆڕانکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی حیزبەکەدا و بڕیاردان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە ئەرکە حکومی و پەرلەمانییەکان، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزیری پێشمەرگە دەستبەرداری پۆستەکەی بوو، لەجێگەی ئەو عەبدولخالق باپیری دانرا.
 
لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی دووشەممە 06-02-2023 بڵاویکردووەتەوە، سەربەست لەزگین دەڵێت، "وەکو بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ئەرکی من کۆتایی دێت."
 
سەربەست لەزگین سوپاسی ئەو کەسانەی کردووە کاری لەگەڵ کردوون و دەڵێت، لە ماوەی کارکردنیاندا قۆناخی سەخت و دژواریان بڕیوە لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعشدا و دەشڵێت، "دڵنیاتان دەکەمەوە لە هەر جێگەیەک بم، هەر پێشمەرگەم و هاوکار و پاڵپشتی ئێوە دەبم."
 
لەجێگەی سەربەست لەزگین، عەبدولخالق باپیری وەکو بریکاری نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوو.
 
عەبدولخالق باپیری، پێشتر بەرپرسی لقی 20ی شێخانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو؛ هەروەها لە کۆنگرەی پارتیدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا.
 
لە کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کە رۆژی 03-11-2022 بەڕێوەچوو، سەربەست لەزگین وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی دیاریکرا؛ لە کۆنگرەدا بڕیاردرا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەبێت دەستبەرداری پۆستە حکومی و پەرلەمانییەکانیان ببن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئالبرێشت فۆن ڤیتکه، کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر

کۆنسووڵی ئەڵمانیا لە هەولێر: کار بۆ گەڕانەوەی شکۆمەندانەی ئێزدییەکان دەکەین

کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی بە گرنگییەوە کار بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان دەکات