نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە رابەری بزووتنەوە دەکات

06-02-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز دەکات بەبۆنەی دووبارە دانانەوەی بە رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان.
 
لە کۆنگرەی 12ـی بزووتنەوەی ئیسلامی دوای ئەوەی کە کامیل حاجی عەلی، تاکە بەربژێری رابەرایەتیی حیزبەکە نەیتوانی دەنگی زۆرینەی سادەی ئەندامانی کۆنگرە بەدەستبهێنێت، بەپێی پەیڕەوی نێوخۆی بزووتنەوەی ئیسلامی، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە پۆستەکەی مایەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 06-02-2022 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هیوا سەرکەوتنی بۆ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوە خواستووە.
 
هەروەها رابەری بزووتنەوەش بە ناوی خۆی و حیزبەکەیەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە و پشتگیریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت