رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له يه‌كگرتووى ئيسلامیى کوردستان ده‌كات بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو حیزبەوە.
ئێوارەی رۆژی يه‌كشه‌ممه 6ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سەلاحه‌دين محه‌ممەد به‌هائه‌دين، ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، پیرۆزبایی 28ـەمین ساڵيادى راگه‌ياندنی يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانی لە ئەمینداری گشتیی ئەو حیزبە و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و لایەنگرانی كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
هاوکات بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەناوی خۆی و سەرکردایەتیی یەکگرتووەوە، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کردووە بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايی کردنی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ