کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی
رووداو دیجیتاڵ
لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستەی ئەمینداری گشتیی ئەو حیزبە کرد و دەڵێن، "هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".
رۆژی يه‌كشه‌ممه 06-02-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سەلاحه‌دين محه‌ممەد به‌هائه‌دين، ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، له 28ـەمین ساڵڕۆژی راگه‌ياندن و دامه‌زراندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستاندا، پيرۆزبايى له ئەمیندای یەکگرتوو و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى ئەو حیزبە كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، سەلاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين لای خۆیەوە "سوپاس و پێزانينى خۆيان و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبایی به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست".
هاوکات، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا و بەبۆنەی 28ـەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی ئەو حیزبە و تەواوی سەرکردە و ئەندامان و لایەنگرانی کردووە و هيواى سه‌ركه‌وتنی بۆیان خواستووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ