بە ڤیدیۆ؛ سووتانی چوار دووکان لە سەنتەری شێخان

رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەنتەری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، چوار دووکان سووتان.
 
رووداوەکە کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە، 6-1-2025) روویدا و زیانی گیانی نەبوو.
 
کەمال خدر، بەرپرسی تیمی ئاگرکوژێنەوەی شێخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی لێچوونی گاز لەنێو فڕنێکی نێو بازاڕی شێخان بوو و دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە.
 
لەبارەی زیانەکانیش، کەمال خدر جەختی کردەوە لەوەی ''زیانی گیانی نەبووە، بەڵام چوار دووکان سووتان و زیانی ماددیان بەرکەوتووە. ئێمە ئێستا خەریکی ئامادەکردنی راپۆرتین لەبارەی زیانەکانەوە."