رێواز فایەق: شاندی تەکنیکیی یەکێتی و پارتی لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبنەوە

دوێنێ کاژێر 10:16
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەندامێکی شاندی یەکێتی دەڵێت، "سبەی لەگەڵ شاندی تەکنیکیی پارتی لە شاری هەولێر کۆدەبینەوە."
 
رۆژی دووشەممە، 06ی کانوونی دووەمی 2025، رێواز فایەق، ئەندامی شاندی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکە کاژێر 11:00ی بەیانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر دەستپێدەکات.
 
ئەندامانی شاندی پارتی پێکهاتوون لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح.  هەروەها شاندی یەکێتیش پێکدێن لە رێواز فایەق، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ و د. ئامانج رەحیم. هەر یەک لە هۆشیار زێباری و قوباد تاڵەبانی، کە سەرۆکی شاندی پارتی و یەکێتین بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لەلایەن لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتییەوە رەشنووسێک ئامادە دەکرێت و بەرنامەی حکومەت بۆ کابینەی داهاتوو لە کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
 
ئەمە سێیەم کۆبوونەوەی ئەو دوو حیزبەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت. کۆبوونەوەی یەکەم 30ـی مانگی رابردوو لە سلێمانی و کۆبوونەوەی دووەمیش 17ـی ئەم مانگە لە پیرمام کرا.
 
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20-10-2024 کرا. لە هەڵبژاردنەکەدا پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی و نەوەی نوێش 15 کورسی بەدەستهێنا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کچە خوێندکارێک سەرقاڵی چاودێریی ئەو گوڵەیە کە بردوویەتی بۆ قوتابخانەکەی. وێنە: رووداو

قوتابخانەکەیان دەڵێی باخچەیە؛ لە قوتابخانەیەکی بەردەڕەش چاڵێنجی سەوزکردنی قوتابخانەکە بەڕێوەچوو

قوتابییانی قوتابخانەی ئامادەیی بەنێنان لە بەردەڕەش قوتابخانەکەیانیان پڕکردووە لە گوڵ. هەموو قوتابییەکان گوڵێک یان زیاتر دەبەنە قوتابخانەکەیان، دوای ئەوەیشی گوڵ دەبەنە قوتابخانەکە، چاودێریی گوڵەکانیش دەکەن