ناوی گوندەکانی مەریوان لەسەر تابلۆکان دەکرێنە کوردی

دوێنێ کاژێر 06:44
تابلۆی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان کە بە کوردی و فارسی ناوەکەی نووسراوە
تابلۆی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان کە بە کوردی و فارسی ناوەکەی نووسراوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پڕۆژەی گۆڕینی تابلۆی گوندەکانی مەریوان کۆتاییهات و لە تابلۆ نوێیەکەدا بە کوردی و فارسی ناوی گوندەکان نووسراوە. مەریوان 192 گوندی هەیە و تابلۆی هەموویان گۆڕدراوە، تەنانەت ئەوانەشی کەسیان تێدا نەماوە.

محەممەدعەلی فەداکار، دانیشتووی گوندی سێفی خواروو لە مەریوان لەبارەی پڕۆژەکەوە دەڵێت، لە ژمارەیەک کۆڵان و گەڕەک تابلۆ کوردییەکانی بینیون، "هەروەها زۆرینەی گوندەکانی لای خۆمان هەمووی بە هاوکاریی [تابلۆ کوردییەکان]، دانراون." 
 
نووسینی تابلۆی گوندەکان بە زمانی کوردی و بە شێوازێک کە دەربڕینی خەڵکە، ئەمەش دڵخۆشی هاونیشتمانییانی لێکەوتووەتەوە و بەشێکیان خۆبەخشانە لە گۆڕینی تابلۆکاندا بەشدارییان کردووە.
 
سەعدی ئەمانی، موختاری گوندی یەنگیجە ـی مەریوان باس لەوە دەکات: "دانانی ئەم تابلۆیانە لە گوندەکاندا بە زمانی کوردی، کارێکی زۆر جوان بووە، پێشوازییەکی باشی لێکراوە لەلایەن گوندەکانەوە."
 
نووسینی تابلۆی گوندەکان بە زمانی کوردی و فارسی پڕۆژەی ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەریوانە و قایمقامی شارەکە پەسندی کردووە.
 
تەواوکردنی رێوشوێنە ئیدارییەکان زیاتر لە ساڵێکی خایاندووە و گۆڕینی هەر تابلۆیەک پێنج ملیۆن تمەنی تێچووە و قایمقامییەتی مەریوان تێچووەکەی دابین کردووە.
 
ئەیوب حەقبین، بەرپرسی ئەنجوومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان رایگەیاند: "پڕۆژەیەکمان دەستپێکرد، کە بۆ ماوەی دووساڵ دەبێت، چونکە پێمان وابوو ناوی گوندەکان لە ناوچەکەمان پێویستە بە زمانی خۆمان بنووسرێت، چونکە مافی خۆمانە، هەموو شوێنێک مافی خۆیەتی، ئەم پڕۆژەیە کاری لە مێژینەی لە پشتە، پێشووتر زۆرێک لە گوندەکان ناوەکانیان تەنیا بە فارسی نووسرابوون."
 
لە چەند شاری دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەنجوومەن و چالاکڤانانی کولتووری و ئەدەبی داوایانکردووە، مۆڵەتیان پێبدرێت تابلۆکانی نێوشار و گوندەکان بە کوردی بنووسرێن.
 
بەرپرسی ئەنجوومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان ئاماژەی بەوەشکرد: "لە شارەکانی کرماشان و سنە داواکراوە ناوی گوند و شارۆچکە و شەقامەکان بە کوردی بنووسرێن، ئێمە شانازی بەم کارە دەکەین کە دەستمان پێیکردووە، هیواداریشم لایەنی بەرپرس بەدەم داواکەیانەوە بچێت."
 
دوای تەواوبوونی گۆڕینی ناوی گوندەکان، ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەریوان پێشنیازیکردووە تابلۆی نێوشاریش بگۆڕدرێن و ناوی شوێنە گشتییەکان، شەقام و کۆڵانەکان، فەرمانگە و شوێنە پیشەییەکان بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی بنووسرێن.  
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کچە خوێندکارێک سەرقاڵی چاودێریی ئەو گوڵەیە کە بردوویەتی بۆ قوتابخانەکەی. وێنە: رووداو

قوتابخانەکەیان دەڵێی باخچەیە؛ لە قوتابخانەیەکی بەردەڕەش چاڵێنجی سەوزکردنی قوتابخانەکە بەڕێوەچوو

قوتابییانی قوتابخانەی ئامادەیی بەنێنان لە بەردەڕەش قوتابخانەکەیانیان پڕکردووە لە گوڵ. هەموو قوتابییەکان گوڵێک یان زیاتر دەبەنە قوتابخانەکەیان، دوای ئەوەیشی گوڵ دەبەنە قوتابخانەکە، چاودێریی گوڵەکانیش دەکەن