پێشبینی دەکرێت لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان بەفر ببارێت
رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی پێشبینیی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان بەفر دەبارێت. لە شارۆچکەیەکی وانیش بەهۆی زۆری بەفرەوە رۆژێک پشوو لە خوێندنگەکان راگەیێندرا.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیا رۆژی دووشەممە، 6ی کانوونی دووەمی 2025 لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگەکانی جۆلەمێرگ، وان، ئاگری، بەدلیس و ئێلیهی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت.
هەروەها بەرزترین و نزمترین پلەی گەرما لەو پارێزگەیانەی باکووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
جۆلەمێرگ: بەرزترین 3؛ نزمترین 2 پلە ژێر سفر
وان: بەرزترین 3؛ نزمترین 2 پلە ژێر سفر
بەدلیس: بەرزترین 4 پلە؛نزمترین 4 پلەی ژێر سفر
ئێلیهـ: بەرزترین 9 پلە؛ نزمترین 0 پلە
ئاگری: بەرزترین 4 پلەی ژێر سفر؛ نزمترین 11 پلە ژێر سفر
ئەوە لە کاتێکدایە، لە شارۆچکەی میکس سەر بە پارێزگەی وانی باکووری کوردستان بەهۆی شەختە و سەرمایەکی زۆرەوە رۆژێک خوێندن کرایە پشوو.
قایمقامێتیی شارۆچکەکە رایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی خراپی کەشوهەواوە رۆژی دووشەممە، 6ی دووەمی 2025 رۆژێک خوێندنگەکان کرایە پشوو.