دەستەی ‏گەشتوگوزار لەدوای بەرنامەی لەگەڵ رەنج: بەدواداچوون دەکەین

رووداو دیجیتاڵ

لەدوای باسکردنی کێشەکانی کەرتی گەشتیاریی دهۆک لە بەنامەی لەگەڵ رەنج، سەرۆكی دەستەی ‏گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە نزیكترین كاتدا سەردانی ئەو پارێزگایە ‏دەكات ‌و "بەپێی توانا چارەسەرێك بۆ ئەو كێشانە دەدۆزینەوە كە ‏لەبەرنامەكەدا خرانەڕوو."‏
 
ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی ‏گەشتوگوزاریی هەێمی كوردستان بە تۆڕی ‏میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج باسی ‏كێشە‌ و گرفتەكانی كەرتی گەشتیاری بەتایبەت لە پارێزگای دهۆك كرا، ‏بڕیاریداوە لە نزیكترین دەرفەتدا سەردانی ئەو پارێزگایە بكات.
 
سەرۆكی دەستەی ‏گەشتوگوزاری هەێمی كوردستان گوتی: "ئامانجی سەردانەكەمان بۆ ئەوەیە لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ كێشەكان ‏بكەین بەپێی توانای حكومەت، چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە، دەبێت بزانین لە ‏دهۆك كەرتی تایبەت چی كردووە ‌و ئێمەش وەك حكومەت چیمان پێبكرێت، ‏درێخی ناكەین".‏
 
شەوی 05-01-2025 لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج، ئیحسان عیسا، سەرۆكی ‏‏كۆمەڵەی هۆتێل و بنكە ‏گەشتییارییەكانی ‏دهۆك ‏باسی لەوە كرد كەرتی ‏گەشتیاری لە دهۆك زۆر پاشەكشەی كردووە، بە جۆرێك كەمترین گەشتیار لە ‏جەژن ‌و بۆنەكاندا سەردانی پارێزگاكە دەكەن.
 
بە گوتەی ئیحسان عیسا بۆ سەری ‏ساڵی 2025 لە کۆی 153 هۆتێل ‌و مۆتێل ‌و شوێنی مانەوەی گەشتیار 140یان لە بێ‌ ‏میوانیدا داخرابوون.‏