ئێران بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل سزای لەسێدارەدان بەسەر چوار گەنجی کورددا دەسەپێنێت

06-01-2024
هیدایەت جان
نیشانەکردن کورد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

چوار گەنجی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا. پێشتریش لە کاتی دەستگیرکردنیان دەسەڵاتی دادوەری ئێران بە ئەندامیێتی حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمەتباری کردبوون.
 
چوار زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، وەفا ئازەربار و محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی لەلایەن دادگەی شۆڕشی تارانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، ئەم سزایە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل لەلایەن دادگەی شۆڕشەوە دەرچووە و دادگەی تێهەڵچوونەوەش پشتڕاستی کردووەتەوە.
 
موحسین مەزڵووم تەمەن 27 ساڵ و خەڵکی مەهابادە، محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی دێولان، وەفا ئازەربار تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی بۆکان و پژمان فاتیحی تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی کامێرانە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە رووماڵی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات نووسیویەتی؛ "بنەماڵەی ئەو چوار گیراوە لە کاتی دەستبەسەربوونیانەوە تاوەکو ئێستا، هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووس و شوێنی راگرتنیان نییە و تەنانەت پارێزەرەکانیشیان تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە دۆسیەکەیان بخوێننەوە".
 
ئەو رێکخراوە دووپاتیدەکاتەوە؛ "ئەو بەندکراوانە بێ دەستڕاگەیشتن بە سەرەتاییترین مافەکانی کەسێکی تۆمەتبارن، یەک ساڵ و پێنج مانگ و پازدە رۆژە لە ناوەندە ئەمنییەکان راگیراون و لەژێر هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و دەروونیدان."
 
لە تەممووزی ساڵی 2021ـەوە میدیای ئێران لە زاری دەسەڵاتی دادوەری ئەو وڵاتە بڵاویانکردبووەوە، ئەو چوار بەندکراوە سیاسییە کوردە ئەندامی کۆمەڵەن و نووسیبوویان "هەر چواریان چەکداربوون و ویستوویانە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسفەهان بتەقێننەوە"، بەڵام هەر ئەوکات کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رەتیکردەوە و ئەو تۆمەتانەی وەکو هەوڵدانێک بۆ بەلاڕێدابردنی خۆپێشاندانەکانی ئێران وەسف کردبوو.
 
پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، وەفا ئازەربار و محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی رۆژی 23ـی تەممووزی 2021، لە گوندی "یەنگیجە"ـی ناوچەی برادۆست لە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر کران.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رێنوێنییەکانی خوێندنی دیپلۆم، ماستەر و دکتۆرا؛ ئەم کەسانە بە خۆڕایی دەخوێنن

بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی، زمانی ئینگلیزی و تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆس بۆ پێشکێشکردن مەرج نییە، واتە هەر خوازیارێک تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆسی لە 50٪ بەسەرەوە بێت مافی پێشکێشکردنی دەبێت، بەڵام بۆ خوێندنی ماستەر، مەرجە خوازیار تێکڕای نمرەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە 60٪ کەمتر نەبێت و مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی هەبێت، جگە لە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان.