لە پشدەر نزیکەی 60 قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە؛ "مەترسی لەسەر ژیانی مامۆستا و قوتابییان هەیە"

06-01-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
قوتابخانەیەک لە پشدەر کە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە. وێنە: رووداو
قوتابخانەیەک لە پشدەر کە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

قوتابخانەیەک لە قەڵادزێ بەهۆی کۆنییەوە، خەریکە دەڕوخێت؛ قوتابییانی قوتابخانەکە بەترسەوە لە پۆلەکاندا دادەنیشین و لە کاتی باراندا ئاو دەڕواتە پۆلەکانەوە. 
 
ترپە عەلی، قوتابییەکی ئەو قوتابخانەیەیە و دەڵێت: خەریکە قوتابخانەکەمان بەسەردا دەڕوخێت هەموو دیوارەکان درزیان بردووە. زۆر ناخۆشە، لە کاتی باران ئاو دێتە ژوورەوە و زۆر دەترسین. کاتێکی بوومەلەرزە هەموومان کۆدەبینەوە لە شوێنێکدا. 
 
قوتابخانەی دابانی بنەڕەتی 33 ساڵە دروستکراوە و نزیکەی 500 قوتابی بە دوو دەوام تێیدا دەخوێنن. لە 10 پۆلی قوتابخانەکە 6ـیان لەترسی رووخان لە کابینەدا وانە دەخوێنن. 
 
پەروا هەڵمەت، قوتابییەکی دیکەی ئەو قوتابخانەیەیە و گوتی: کاتێک باران دەبارێت تەپەتەپ دێت وانەکەمان بەباشی بۆ ناخوێندرێت. 
 
وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دراوە قوتابخانەکە تێکبدرێت و لە هەمان شوێن قوتابخانەیەکی دیکە دروست بکرێت. 
 
کامەران رەسووڵ، بەڕێوەبەری قوتابخانەی دابانی بنەڕەتی دەڵێت: داوامانکردووە دروستکردنی بیناکە بخرێتە واری جێبەجێکردن، بەڵام دەڵێن، "بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی پارە ناتوانین بیناکە دروست بکەین." هەرچەندە لەو بڕە پارەیەی کە بۆ ئیدارەی راپەڕین دانرابوو، بڕیاربوو بەشێکی بۆ قوتابخانەکەی ئێمە بێت، بەڵام تائێستا چارەنووسی نادیارە.
 
لە ساڵی 2014وە بڕیاردراوە قوتابخانەیەکی دیکە لەسەر رووبەر 4000 مەتر دووجا بە بڕی 800 ملیۆن دینار دروست بکرێت، بەڵام تائێستا دروستنەکراوە. 
 
بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر دەڵێت: هەموو چرکەیەک مەترسی لەسەر ژیانی مامۆستا و قوتابییەکان هەیە و ئەگەری رووخانی لێ دەکرێت. 
 
مەحموود حوسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر بە رووداوی گوت: وەزیری پەروەردە مەیدانی سەردانی قوتابخانەکەی کردووە، داوای دەرخستەیەکی کرد، دوو ساڵە بۆمان ناردووە، بەڵام بێ وەڵامە. 
 
جگە لە قوتابخانەی دابانی بنەڕەتی 56 قوتابخانەی دیکە لە سنووری پەروەردەی پشدەر بەهۆی کۆنی بیناکانیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە و بەشێکیان مەترسی رووخانیان لێ دەکرێت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.