ئاسایشی سلێمانی: بکوژی ئەو گەنجەمان دەستگیرکرد کە لەنێو کافتریایەکدا کوژرا

06-01-2023
راوچی حەسەن @Rawchihasan
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی رۆژی هەینی گەنجێک لەنێو کافتریایەک لە نزیک پردی خەسرەوخاڵ لە سلێمانی کوژرا، دوای چەند کاژێرێک لە رووداوەکە ئاسایش راگەیێندرواێکی بڵاوکردەوە و گوتی: لە ماوەی کەمتر لە دوو کاژێر "بکوژ"یان دەستگیرکردووە و "رووداوەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە."
 
کاژێر 11:30 خولەکی شەوی هەینی 6-1-2023، ئاسایشی سلێمانی راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: کاژێر 07:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی هەینی "گەنجێک بە ناوی (ر، خ ،ع) لە کافتریایەکی نزیک پردی خەسرەوخاڵ لە شەقامی سالم کە کارمەندی کافتریاکە بووە لە لایەن کەسێکەوە بە چەکی جۆری (دەمانچە) تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەستدەدات. پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر دەستکرا بە لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە و دەستکەوتنی سەرەداو لەسەر هەڵاتنی بکوژەکە بۆ دەرەوەی شاری سلێمانی. هێزەکانمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان توانیان کەمتر لە دوو کاژێر تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیر بکەن و رووبەڕووی یاسای بکەنەوە."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەپێی لێکوڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە "رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە." 
 
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو: تۆمەتبارەکە لە بازگەی بانی خێلان لە دەربەندیخان دەستگیر کراوە.

 

 
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بوو کە "رووداوەکە لەنێو کافتریایەک و لەژێر پردی خەسرەوخاڵ لە سلێمانی روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقە لە کەسێک کراوە و کوژراوە."
 
نزار جەزا، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی چووە شوێنی رووداوەکە و گوتی، "رووداوەکە لەنێو کافتریای لوریتا لەژێر پردی خەسرەوخاڵ لە شەقامی سالم روویداوە، کەسێک بە دەمانچە تەقەی کردووە و بەهۆیەوە کەسێکی لەنێو کافتریاکەدا کوشتووە."
 
پەیامنێری رووداو دەشڵێت، هێزە ئەمنییەکان سەیری کامێراکانی چاودێرییان کردووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

یەکگرتوو زیاتر لە 60 بەربژێری بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لیستی ناوی زیاتر لە 60 بەربژێری رادەستی کۆمیسیۆن کردووە و سەرۆکی لیستەکانیشی لە چوار بازنەکەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.