06-01-2021
15:00
فراکسیۆنی نەوەی نوێ: لە پەرلەمان بە خەنجەربۆکس هێرشکرایە سەرمان
سیپان ئامێدی، ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ کە هێرشی کراوەتە سەر
لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستاندا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان بەشێکی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و پارتیدا دروست بوو و، فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت بە "خەنجەربۆکس هێرشکراوەتە سەرمان."
رۆژی چوارشەممە 2021/01/06 پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە بەربژێری پۆستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆدەبووەوە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمال عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان، ناسراو بە کەمال ئەترووشى، بۆ پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەربژێرکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا د. کەمال ئەترووشی بە دەنگی 81 پەرلەمانتار بۆ پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەکان پەسندکرا.
پاش دەنگدانەکە لەنێو هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەماندا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان بەشێکی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و پارتی دیموکراتی کوردستاندا دروست بوو.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی ساز دا و، کازم فارووق، سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان رایگەیاند: "بە خەنجەربۆکس هێرشمانکراوەتە سەر و ئێمە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبین."
هاوکات سیپان ئامێدی، ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ کە هێرشی کراوەتە سەر رایگەیاند: "ئەمڕۆ داوای مووچە و بژێوی خەڵکی کوردستانمان کرد، بەداخەوە بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی بە خەنجەربۆکس هێرشیان کردەسەرمان کەوە وەکو دەبینن بە روخسارمەوە دیارە. لەنێو هۆڵی پەرلەماندا هێرشکرایە سەرمان. فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسن لە ژیانی هاووڵاتییانی کوردستان. داوا دەکەین سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بێلایەنیی خۆی بپارێزێت."
لایخۆشیەوە هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەدا چەند پەرلەمانتارێک داوایان کردووە وەزیری سامانە سرووشتییەکان وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە، بەڵام بە داخەوە بە شێوازێکی دوور لە کاری سیاسی و یاسایی لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکی پارتییەوە پەلامار دراون. سەرکۆنەی ئەو کارە دەکەین و پشتیوانی ئەو پەرلەمانتارانەین کە هێرشیانکراوەتە سەر."
هەروەها ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەو بارەوە رایگەیاند: "ئەوەی روویداوە بەرنامەبۆداڕێژراو نەبووە و سیاسەتی فراکسیۆن نەبووە. چەند کارێک پەرچەکرداری لێ دروست بووە. هەفتەی ئایندە سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە، باس لە تەواوی رووداوەکە دەکرێت. هیوادارین ئەوانەی لەناو هۆڵی پەرلەماندا بوون بە ئینسافە بیبینن."
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئەوەی روویدا مایەی نیگەرانییەکی گەورەیە. هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا کۆبینەوە و دەبێت لەسەر میکانیزمێک بۆ کەمکردنەوەی ئەم گرژییانە رێکبکەوین."
شەڕەکە چۆن روویدا؟
دوای ئەوەی کەمال ئەترووشی، وەکو وەزیری سامانە سرووشتییەکان سوێندی یاسایی خوارد، کازم فارووق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەیەوێت بۆ پشوویەکی کورت بچێتەوە دەرەوە. پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "بەدەم رۆیشتنەوە سووکایەتییەکی زۆری دەکرد و جنێوی دەدا، بۆیە رزگار عیسا، پەرلەمانتاری پارتی داوای لێکرد جنێو نەدات و بەبێدەنگی بچێتە دەرەوە، کازم فارووقیش لە کاردانەوەدا چاکەتەکەی داکەندووە و داوایکردووە 'ئەگەر پیاوە' بچێتە پێشەوە بۆ شەڕ."
پێشەوا هەورامانی دەڵێت: "کە کازم فارووق کاردانەوەیەکی بەو شێوەیەی نواند، رزگار عیساش خۆی بۆ نەگیرا و پەلاماری یەکدییان دا."
شەڕەکە لەنێوان رزگار عیسا و سێ پەرلەمانتاری نەوەی نوێدا روویداوە. ئەوەی کە ئازاری بەرکەوتووە، سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێیە.
هاوکات کازم فارووق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ گوتی: "تەنیا لەبەرئەوەی گوتمان وەزیرەکەتان رایکرد بەو جۆرە هێرشیانکردە سەرمان."
هەر لە پرێس کۆنفرانسەکەدا مژدە مەحموود، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ گوتی: "شەرمە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە پەرلەمانتار بە بۆکس خەنجەرەوە بێتە ژوورەوە و ئەوان خەریکی دانیشتنی خۆیان بن".
بەڵام پەرلەمانتارانی پارتی رەتیدەکەنەوە بە خەنجەربۆکس لە پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ درابێت.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی بە رووداوی گوت: "بردنەژوورەوە و بەکاربردنی خەنجەربۆکس دوورە لە رەفتاری پەرلەمانتارانی پارتییەوە. کاک رزگار دەست و مشتی کەمێک بەهێزە و لەکاتی شەڕەکەدا قەڵەم و مۆبایلی لەدەستدا بووە، شوێنی لێدانەکە هی ئەوانەیە نەک ئەو ئامێرەی ئەوان باسی دەکەن."
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی روویدا پلانی پێشوەختەی بۆ دانەنراوە و هەڵوێستی حیزب و فراکسیۆن نەبوو، تەنیا کاردانەوەیەکی کەسی بووە.
کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنێکی نائاساییدا دەنگی لەسەر د. کەمال ئەترووشی، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەکاندا و بە دەنگی 81 پەرلەمانتار متمانەی پێدرا و سوێندی یاسایی خوارد.
12:27
کەمال ئەترووشی بووە وەزیری سامانە سرووشتییەکان
کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان
کەمال ئەترووشی بە وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا و 81 پەرلەمانتاری کوردستان دەنگیان پێدا.
هەر دوای دەنگدان بە وەزیری نوێی سامانە سرووشتییەکان کەمال ئەترووشی سوێندی یاسایی خوارد و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لێکرد هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبێت، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی 15 خولەک پشووی بە پەرلەمانتاران دا و بڕیارە کۆبوونەوەکە جارێکی دیکە دەستپێبکاتەوە.
پرۆفایلی د. کەمال ئەترووشی بەپێی ئەو زانیارییانەی لە هەژماری لینکدئینەکەی دایناون:
لە مانگی تەممووزی 2019وە راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە بۆ وزە.
لە مانگی تشرینی دووەمی 2017وە جێگری سەرۆکی کۆمپانیایەکی کوێتیی تایبەت بە گاز و نەوتە.
لە نیسانی 2014 تاوەکو ئایاری 2015 راوێژکاری باڵای کۆمپانیای تۆتاڵی تایبەت بە نەوت و وزە بووە.
لە ئابی 2012 تاوەکو نیسانی 2014 راوێژکار بووە لە کۆمپانیای KUFPECیی کوەیتی تایبەت بە نەوت.
ساڵی 1987 بۆ 1991 دکتۆرای لە بواری جیۆفیزیکس لە زانکۆی بۆردوی فەرەنسی بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1991 بۆ 1994 وەکو توێژەر لە پەیمانگەی پێترۆڵیۆمی فەرەنسی کاری کردووە.
لە ساڵی 1971 بۆ 1975 لە زانکۆی بەغدا بەکالۆریۆسی لە زانستی جیۆفیزیکس و زانستی بوومەلەرزەزانی بەدەستهێناوە.
جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی دەزانێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 06-01-2020 وەکو وەزیری سامانە سرووشتییەکان متمانەی پەرلەمانتارانی وەرگرت و بووە بە وەزیری نوێی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەنجامی دەنگدانەکە بەم جۆرە بوو:
45 پەرلەمانتاری پارتی
17 پەرلەمانتاری یەکێتی
7 پەرلەمانتاری گۆڕان
پەرلەمانتارێکی سەردەم
11 پەرلەمانتاری پێکھاتەکان
زیاتر بخوێنەوە
12:02
یەکێتی و گۆڕان: متمانە بە وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەدرێت
یەکێتی و گۆڕان: متمانە بە وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەدرێت
رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دانانی وەزیرێک بۆ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە پێویست دەزانێت و دەشڵێت هیچ بڕیارێکمان نییە بۆ دەنگ بە بەربژێرەکەی پارتی بۆ وەزارەتی سامانە سروسشتییەکان نەدەین.
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نەوت وەکو یەکێک لە سەرەکیترین سەرچاوەکانی داهات لە هەرێمی کوردستان و ئەو تێبینییەی لە ساڵانی رابردوو لەسەر مەلەفی نەوت هەبووە لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ساڵ و نیوی رابردوودا ئەو مەلەفە بە باشی ئیدارە نەدراوە. ماوەی ساڵ و نیوێکە ئەنجوومەنی نەوت و گاز کۆنەبووەتەوە."
لوقمان وەردی ئاماژەی بەوە دا، سندووقی داهاتە نەوتییەکان دانەمەزراوە، لێخۆشبوون لە 822 کۆمپانیای بواری نەوت کە باج نادەن بە حکومەت کە ئەمانە پێچەوانەی یاسان. جیا لەوانەش ناشەفافیەتی لە داهاتی نەوت، بۆیە بە لای ئێمەوە پێویستە وەزیری سامانە سرووشتییەکان لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت.
لەبارەی دەنگدان بە بەربژێرەکەی پارتی بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، لوقمان وەردی گوتی: "هیچ بڕیارێکمان نییە بۆ ئەوەی دەنگ نەدەین، چونکە ئێمە هاوبەشین لە حکومڕانی، بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ئێمە لە پشووی پەرلەمانداین، بەشێک لە هەڤاڵەکانمان لە گەشتن و بەشێکیان لە دەرەوەی وڵاتن، بەشێکیشیان رەنگە پابەندیی دیکەیان هەبێت."
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوە دا، ئەوان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە لایانەوە گرنگە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان وەزیری هەبێت و "ئەمڕۆش متمانەی پێدەدرێت، هەر بۆیە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەین."
هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەر 12 پەرلەمانتارەکەیان ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئەوەی دەنگ بە بەربژێری وەزیری سامانە سرووشتییەکان بدەن و هەموویان پابەندی بڕیاری بزووتنەوەکەیانن بۆ ئەوەی متمانە بە بەربژێری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بدەن.
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: " لەسەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەبێ وەزیر بووە، هەر لە سەرەتاوە بە پێویستمان زانیوە ئەو پۆستە پڕ بکرێتەوە و گۆڕانکاری لە جۆری وەزیرەکە بکرێت. ئێستاش ئەو بەربژێرەی هاتووەتە پەرلەمان، بەربژێرێکە خاوەن ئەزموون و بڕوانامە و پسپۆڕیی خۆیەتی لە بواری نەوتدا، بۆیە ئێمە بە گرنگی دەزانین گۆڕانکاری لەو پۆستەدا بکرێت."
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوە دا، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم خولەی پەرلەمانیشدا سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لای فراکسیۆنی گۆڕان بووە، بەردەوام راپۆرتیان هەبووە لەسەر ئەو گەندەڵییانەی لەسەر دۆسیەی نەوت و لەسەر رێکخستنەوەی داهاتەکان و گرێبەستە نەوتییەکان و خزمەتگوزارییە نەوتییەکان کراون کە زۆرترین داهاتی نەوتیان بردووە.
گوڵستان سەعید گوتی: "بۆیە بە گرنگی دەزانین ئەو وەزیرە بەرپرسیارێتی لە ئاستی ئەوەدا هەڵبگرێت کە بتوانێت ئەو چاکسازییانە لە بواری نەوتدا بکات و بتوانێت دۆسیەی نەوت بخاتە سەر ئاراستەی تەواوی خۆی."
لەبارەی دەنگدانیش بەو بەربژێرە، گوڵستان سەعید ئەوەی خستەڕوو: "ئێمە وەکو بزووتنەوەی گۆڕان هەموومان ئاگادارکراوینەتەوە، هەر 12 پەرلەمانتارەکەی گۆڕان، پابەندی بڕیاری بزووتنەوەی گۆڕان بین و دەنگ بە بەربژێری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بدەین."
لەبارەی ئەو 5 پەرلەمانتارەی بزووتنەوەی گۆڕانیشەوە کە رایانگەیاندووە دەنگ بە بەربژێرەکەی پارتی بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان نادەن، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان باسی لەوە کرد کە ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت هەموویان پابەندی بڕیاری بزووتنەوەی گۆڕان بن.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان گوتی: "هەرکەسێک پابەند نەبێت، واتە هەم پابەندی بڕیار گۆڕان نابێت و هەم پابەندی ئەو رێککەوتنە نابێت کە بزووتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیەدا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کردوویەتی."
پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە بەربژێری پۆستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆدەبێتەوە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمال عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان، ناسراو بە کەمال ئەترووشى، بۆ پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەربژێرکردووە.
11:38
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەستیپێکرد
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە بەربژێری پۆستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆدەبێتەوە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمال عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان، ناسراو بە کەمال ئەترووشى، بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان بەربژێرکردووە.
نزیکەی ساڵێك و شەش مانگ بەسەر دەستبەرکاربوونى کابینەى نۆیەمدا تێدەپەڕێت. کەمال ئەترووشی، دەبێتە دووەمین وەزیرى سامانە سروشتییەکان لە مێژووی ئەو وەزارەتەدا کە لە ساڵی 2005ـدا دروست کراوە.
پێش کۆبوونەوەکە گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان گوتی: "ئێمە وەکو بزووتنەوەی گۆڕان هەموومان ئاگادارکراوینەتەوە، هەر 12 پەرلەمانتارەکەی گۆڕان پابەندی بڕیاری بزووتنەوەی گۆڕان بین و دەنگ بە بەربژێری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بدەین".
هەروەها عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ بە رووداوی راگەیاند: "من خۆم دەنگ بە کاندیدەکە نادەم، پێشموایە فراکسیۆن بە گشتیی دەنگی پێنەدەن، بەڵام ئازادن لە دەنگدان."
11:18
فراکسیۆنی گۆڕان: دەنگ بە بەربژێری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەدەین
فراکسیۆنی گۆڕان: دەنگ بە بەربژێری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەدەین
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دەنگدان بە وەزیری سامانە سرووشتییەکان کۆدەبێتەوە. سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیێنێت، "هەر 12 پەرلەمانتارەکەمان ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئەوەی دەنگ بە بەربژێری وەزیری سامانە سرووشتییەکان بدەن و هەموومان پابەندی بڕیاری بزووتنەوەکەمانین بۆ ئەوەی متمانە بە بەربژێری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بدەین".
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەبێ وەزیر بووە، هەر لە سەرەتاشەوە بزووتنەوەی گۆڕان بە پێویستی زانیوە ئەو پۆستە پڕ بکرێتەوە و گۆڕانکاری لە جۆری وەزیرەکە بکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی کەمال ئەترووشی، بەربژێر بۆ وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەڵێت: "ئەو بەربژێرەی هاتووەتە پەرلەمان، بەربژێرێکە خاوەن ئەزموون و بڕوانامە و پسپۆری خۆیەتی لە بواری نەوتدا، بۆیە ئێمە بە گرنگی دەزانین گۆڕانکاری لەو پۆستەدا بکرێت".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوڵستان سەعید ئاماژەی بەوە کرد: "لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەو خولەی پەرلەمان سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لای فراکسیۆنی گۆڕان بووە، بەردەوام راپۆرتمان هەبووە لەسەر ئەو گەندەڵیانەی لەسەر دۆسیەی نەوت کراون، لەسەر رێکخستنەوەی داهاتەکان و گرێبەستە نەوتییەکان و خزمەتگوزارییە نەوتییەکان، کە زۆرترین داهاتی نەوتی بردووە، بۆیە بە گرنگی دەزانین ئەو وەزیرە بەرپرسیاریێتی لە ئاستی ئەوەدا هەڵگرێت کە بتوانێت ئەو چاکسازیانە بکات لەبواری نەوت و بتوانێت دۆسیەی نەوت بخاتە سەر ئاراستەی تەواوی خۆی".
سەبارەت بە دەنگدانیش بەو بەربژێرە، گوڵستان سەعید، گوتی: "ئێمە وەکو بزووتنەوەی گۆڕان هەموومان ئاگادارکراوینەتەوە، هەر 12 پەرلەمانتارەکەی گۆڕان پابەندی بڕیاری بزووتنەوەی گۆڕان بین و دەنگ بە بەربژێری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بدەین".
سەبارەت بەو 5 پەرلەمانتارەی بزووتنەوەی گۆڕانیش کە رایانگەیاندووە دەنگ بە بەربژێرەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان نادەن، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان گوتی: "ئێمە هەموویانمان ئاگادارکردوونەتەوە، کە دەبێت هەموومان پابەندی بڕیاری بزووتنەوەی گۆڕان بین، هەر کەسێک کە پابەند نابێت، واتە هەم پابەندی بڕیار گۆڕان نابێت و هەمیش پابەندی ئەو رێککەوتنە نابێت کە بزووتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەو کابینەیە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کردوویەتی".
11:00
کەمال ئەترووشی، بەربژێری نوێی وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە پەرلەمان و بڕیارە ئەمڕۆ لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و متمانەی پەرلەمانتاران وەربگرێت.
08:27
کەمال ئەترووشی بووە وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان
کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە بەربژێری پۆستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆدەبێتەوە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمال عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان، ناسراو بە کەمال ئەترووشى، بۆ پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەربژێرکردووە.
نزیکەی ساڵێك و شەش مانگ بەسەر دەستبەرکاربوونى کابینەى نۆیەمدا تێدەپەڕێت. کەمال ئەترووشی، دەبێتە دووەمین وەزیرى سامانە سرووشتییەکان لە مێژووی ئەو وەزارەتەدا کە لە ساڵی 2005ـدا دروست کراوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کە دوو هاوبەشی حکومەتن، بڕیارە بەشداری کۆبوونەوەکە بن.
هۆشیار عومەر، رێکخەری ژووری پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی گۆڕان رایگەیاند: "چەندین مانگە بەربژێری خۆمان ناردووە، سی ڤیمان ناردووە. هاوڕێیانمان لە پارتی دیموکراتی کوردستان گوتوویانە کە لەگەڵ وەزیری سامانە سرووشتییەکاندا پێکەوە دایاندەنێین. ئێمە تائێستا ئاگادارین ئەوە نەنێردراوە. ئەوە بەشێکی ئەو دۆسیەیە، بەشێکی دیکەی ئەوەیە کە ئێمە لە سەرەتای پێکهێنانی ئەم کابینەیەدا تەواوی فراکسیۆنی گۆڕان دەنگیان بە سەرۆکی حکومەت و هەموو وەزیرەکانی پارتی و لایەنەکانی دیکە دا."
رێکخەری ژووری پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی گۆڕان باسی لەوەش کرد:"بەپێچەوانەوە پارتی دیموکراتی کوردستان رێزیان لەو رێککەوتنە نەگرت. ژمارەیەکی زۆریان دەنگیان بە وەزیرەکانی ئێمە نەدا. کە 16 کەسیان بوون."
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئەوەی روویدا مایەی نیگەرانییەکی گەورەیە. هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا کۆدەکەینەوە و دەبێت لەسەر میکانیزمێک بۆ کەمکردنەوەی ئەم گرژییانە رێکبکەوین."
فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزیسیۆن رەتیدەکەنەوە دەنگ بە بەربژێری پۆستی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان بدەن.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ بە رووداوی راگەیاند: "من خۆم دەنگ بە کاندیدەکە نادەم، پێشموایە فراکسیۆن بە گشتیی دەنگی پێنەدەن، بەڵام ئازادن لە دەنگدان."
بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان نایانەوێت دەنگ بە بەربژێری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بدەن. ئەمەش فراکسیۆنی پارتیی نیگەیان کردووە.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: "ئەوان [یەکێتی و گۆڕان] پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتنی سێقۆڵی راگەیاندووە کە دەنگ بە بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سامانە سرووشتییەکان دەدەن. دەمێنێتەوە سەر پابەندبوون یان نەبوونی ئەوان. پێمان خۆشە کە هەردوو لایان پابەندی ئەو قسەیەیان بن کە کردوویانە. بۆ ئەوەی وەکو دەرفەتێک سەیری بکەین بۆ نزیکبوونەوەی زیاتر و کاری زیاتری پێکەوەیی. دەکرێت ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ کاڵکردنەوەی ناکۆکییەکان."
پارتی لە کۆی 111 کورسیی پەرلەمان، 45 پەرلەمانتاری هەیە. بەپێی رێککەوتنی هەرسێ پێکهێنەری حکومەت وەزیری سامانە سرووشتییەکان پشکی پارتییە.
لە کۆبوونەوەی 2019/07/10ی پەرلەماندا مەسروور بارزانی بە دەنگی 88 پەرلەمانتار متمانەی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستهێنا و بووە سەرۆکوەزیران.
هەروەها ئەم کۆبوونەوەیەی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکدایە کە 22 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوایەکیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە بۆ زیادکردنی بڕگەیەکی دیکەش بۆ کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە لەبارەی رەوشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
زیاتر بخوێنەوە