سامانی ماسی: ئەم ساڵ مۆڵەتمان بە 35 پڕۆژە داوە

05-12-2024
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم ساڵ مۆڵەتی کۆتایی و سەرەتاییان بە 35 پڕۆژە داوە. دەشڵێت، ژمارەی پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکانی ماسی گەیشتووەتە 421 پڕۆژە.
 
پێنجشەممە 05ی کانوونی یەکەمی 2024، بێستوون نەجمەدین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رایگەیاند، "بڕیارمان داوە داتای پڕۆژە بێمۆڵەتەکانیش کۆبکەینەوە، بۆ ئەوەی بزانین چەند پڕۆژەی بێ مۆڵەتمان هەیە".
 
بێستوون نەجمەدین گوتی: "بەپێی پشبینییەکانی ئێمە ژمارەی پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان زیاترە لەو پڕۆژانەی کە مۆڵەتیان هەیە".
 
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەم ساڵ مۆڵەتی کۆتایی و سەرەتاییمان بە 35 پڕۆژە داوە، 8 پڕۆژە تەواو بوون و 27 پڕۆژەی دیکەش مۆڵەتی سەرەتایین و کاریان تێدا دەکرێت".
 
لەبارەی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی پەنجەماسی، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "پڕۆژەیەکی کەرتی تایبەتمان هەیە ساڵانە یەک ملیۆن پەنجەماسی بەرهەمدەهێنێت، سێ پڕۆژەی حوکمی هەیە کە ئێستا یەکێکیان کاردەکات ئەویش لە پارێزگای هەولێرە، ساڵانە زیاتر لە 500 هەزار پەنجەماسی بەرهەمدەهێنێت و دابەشیان دەکەین بەسەر بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاو".
 
بێستوون نەجمەدین دەڵێت، هەموو ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری ماسی کاردەکەن، هەر کاتێک داوای مۆڵەتیان کردبێت بۆ هاوردەکردنی ماسی بەستوو و تازە مۆڵەتیان پێداون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.