رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، ميكيلێ كامێرۆتا، كۆنسووڵى گشتيى ئيتاڵيا سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد. نێچیرڤان بارزانی سوپاس و ماڵئاوایی لێکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنەی دواییهاتنی ئه‌ركەکەیه‌وه، پێشوازیی له به‌ڕێز ميكيلێ كامێرۆتا، كۆنسووڵى گشتيى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان كرد".
نێچيرڤان بارزانى هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنسووڵی ئیتاڵیا خواستووە و "له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست".
ئەوەش هاتووە، "لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كامێرۆتا، سوپاسى پشتگيريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه يارمه‌تيده‌ر بوون بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى. هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، كرده‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ