رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، بەناوی پارێزگاکەوە پیرۆزبایی لە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن و تۆڕی میدیایی رووداو دەکەن، کە وەکو نایابترین پەیامنێری بیانی لە ئەمریکا خەڵاتکرا.
رۆژی پێنجشەممە، 05-12-2024 هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامی پیرۆزبایی لە رووداو و دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو کرد.
هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "دەخوازین هەر کوردێک لە هەر شوێن و کارێکدا نموونەی باڵا بابێت."
بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتنی تۆڕی میدیایی رووداو وەکو یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی بیانی لە ئەمریکا خەڵات کرا. خەڵاتەکەی لەسەر بنەمای چالاکی و لێهاتووییە وەکو یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی ساڵی 2024.
لەگەڵ دیار کوردە، 7 پەیامنێر و رۆژنامەڤانی دیکە لە تەلەڤیزیۆنی CNBC، فۆکس نیوز، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەکسیۆس، ZDFـی ئەڵمانی، گرووپی تەلەڤیزیۆنەکانی ئینتەرڤیژن، گۆڤاری بارۆنس، لەلایەن AFPC-USAـەوە خەڵات کران.

ساڵانی پێشتریش چەندین رۆژنامەڤانی نێوداری نێودەوڵەتیی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە کە لە ئەمریکا کار دەکەن، ئەو خەڵاتەیان وەرگرتووە. هەروەها چەندین کەسایەتی کە رۆڵیان هەبووە لە هاوکاریکردن و پاراستنی رۆژنامەڤانە بیانییەکان لە باکووری ئەمریکا لەلایەن ئەو کۆمەڵەیەوە خەڵاتکراون، لەوانەش:
- جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا.
- لیندا تۆماس گرینفیڵ، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
- ئانتۆنی فاوچی، راوێژکاری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا
- جودی جیسنبێرگ، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەڤانان CPJ خەڵات دەکرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ