شارەوانیی هەولێر بۆ بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری: سەردانمان بکەن

05-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ناوی 426 کەسی دیکەی لە خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆریی لە شاری هەولێر رایگەیاند، کە بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی وێنەی تۆماری زەوییەکانیان دەتوانن ئەمڕۆ سێشەممە 05-12-2023 سەردانی بەشی موڵکایەتیی شارەوانیی هەولێر بکەن. یەکێک لە نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانیش دەڵێت، "دوو بۆ سێ بەشی دیکەی ناوەکان ماون، بۆئەوەی لیستی قەرەبووکردنەوە کۆتایی بێت."
 
رۆژی دووشەممە 04-11-2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لیستی ناوی 426 کەسی لە خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆریی راگەیاند، کە دەتوانن ئەمڕۆ سێشەممە 05-12-2023 سەردانی بەشی موڵکایەتی لە سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بکەن بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی وێنەی تۆماری زەوییەکانیان.
 
دووشەممە 04-12-2023 بارزین کەریم، یەکێک لە نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری بە رووداوی گوت، "قەرەبووکردنەوەی خاوەن زەوییەکان بەردەوامە، تاوەکو ئێستا لە کۆی 4 هەزار و 121 خاوەن زەوی، ناوی 3 هەزار و 430 کەس تەواو بووە و بڵاوکراوەتەوە، بۆیە پێشبینی دەکەین دوو سێ جاری دیکە هەموو لیستەکە لە وەرگرتنی قەرەبووەکانیان تەواو ببن و کەس نەمێنێت قەرەبوو نەکرابێتەوە."
 
رۆژی چوارشەممە 04-10-2023 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند وێنه‌ی تۆماری نزیكه‌ی 4200 پارچه‌ زه‌وی له‌ گوندی كۆری ته‌واوكران، خاوەن زەوییەکان پێشتر بڕیاردرا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە بڕی 7000 دۆلار و زەوییەکی 200 مەتری قەرەبوو بکرێنەوە.
 
گوندی كۆری له‌ ساڵی 2014 به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور لە ھەولێر لەسه‌ر رووبه‌ری 1592 دۆنم زەوی، وەکو هاوکارییەک بۆ کرێنشینان بڕیاری دروستکردنی درا، کە بریتیبوون لە 5304 یەکەی نیشتەجێبوون، نزیکەی 1200 لەو خانووانە دابەشکران، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک دابەشکردنی خانووەکانی دیکەی راگرت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."