رووداو دیجیتاڵ
رێپێدانی 25 بارهەڵگری نوێ بۆ هاتنە نێو ئەو هێڵە تایبەتییەی دەروازەی شوشمێ، ناڕەزایەتی هەر 55 شۆفێری بارهەڵگرەکەی لێکەوتووەتەوە.
ئەوان پێیانوایە کاتێک هێڵیان بە 75 هەزار دۆلار کڕیوە، نابێ رێگە بە شۆفێرێک بدرێت کە نرخی هێڵکەکەی 45 هەزار دۆلارە، کەچی لەگەڵ ئەوان یەکسان و مافی بارکردنی تایبەتی پێدەدرێت.
زەردەشت عەلی، شۆفێرە و دەڵێت، "ئەم بڕيارە لە 17ـی نیسانەوە دراوە. بەبێ گوێگرتن لە ئێمە هەستاون بە گۆڕينی 25 کارتی سکس ويل بۆ تاک ويل. حیساب بۆ ئێمە نەکراوە".
شۆفێرانی ناڕازی سێ رۆژە لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجە کۆدەبنەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی کۆتاییان وەرنەگرتووە.
ئاراس محەممەد، نوێنەری شۆفێرەکان دەڵێت، "ئەمڕۆ سێ رۆژە دەروازەکەمان داخستووە چونکە زوڵم لە گرووپی تاک کراوە، سێ رۆژە داواکارين دەروازەکە بکرێتەوە لەبەرئەوەی خەڵکی زۆر سوود لە و دەروازەیە دەبینن و چاوەڕێی پارێزگارین بۆمان چارەسەر بکات".
هەرچەند تەنیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکە راگیراوە، بەڵام بەهۆی مانگرتنەکەوە، هاتووچۆی گەشتیاریش ئاستەنگی بۆ دروست بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ