خزمێکی ئەو کەسەی لە هەولێر سەگێکی سەربڕی: بابەتەکە جادوو بوو بۆ منداڵبوون

05-12-2023
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
سەگەکان لە شێڵتەرێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
سەگەکان لە شێڵتەرێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سەربانی ماڵێکدا لە ناحیەی بەحرکەی هەولێر، سەری سەگێک بینرا و ئەوەش تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی سەرقاڵ کرد. هەرزووش دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە، گوایە گۆشتی ئەو سەگە لە خواردنگەیەک دەرخواردی خەڵک دراوە، بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەیەک نییە راستیی ئەو گومانانە بسەلمێنێت.
 
گەنجێک بەناوی نەجمەدین میکائیل سەری سەگە سەربڕاوەکەی لە سەربانی ماڵێکی دراوسێیاندا بینیوە و راستەوخۆ باوک و کەسوکارەکەی لێ ئاگادارکردووەتەوە.
 
نەجمەدین بە رووداوی گوت، "کۆترەکم کەوتە سەر ئێرە [سەربانەکە]، چووم بیهێنمەوە بینیم سەری سەگێگ لەسەر خانووەکەی بوو، هاتمەوە باوکم و ئەوانم ئاگادارکرد".
 
بەگوتەی شایەتحاڵەکانی گەڕەکەکە بێت، درەنگانی شەوی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، سەگەکە سەربڕاوە.
 
جوبرائیل خدر، شایەتحاڵ بە رووداوی گوت، "پۆلیس هاتن و سەری سەگەکەیان برد، یەک سەر بوو، سەگەکەش پێدەچوو پۆلیسی بێت، ئینجا نازانم بۆ جادووی بووە یان بۆچی بووە، پەنا بەخوا بۆ چێشتخانە نەبووە، پەنا بەخوا نەمان خواردووە".
 
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سەگەکە سەربڕدراوە.
 
هادی عەزیز، شایەتحاڵێکی دیکەیە و بۆ رووداوی گێڕایەوە، "شەوی پێنجشەممە بوو، هەستام بچم بۆ گومرگ، کاژێر 1:30ـی شەو بوو، ئەگەر بەردێک لە سەگێک بدەی دەنگی دێت و دەڕوات، بەس ئەوجارە دەنگی یەکسەر نەما".
 
(م، م) ئەو کەسەیە سەگەکەی سەربڕیوە، ئێستا دەستگیرکراوە. فیراس مستەفا، خوشکەزای (م، م) بە رووداوی گوت، خاڵۆی نزیکەی سێ ساڵە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە، بەڵام منداڵیان نەبووە، بۆیە وەک جادوو ئەو سەگەی سەربڕیوە، بۆ ئەوەی هاوژینەکەی منداڵی ببێت.
 
فیراس گوتی، "تەنیا بۆ منداڵ بوون بوو، من ئاگادارم بۆ ئەوە بوو، ئەویش کاری ئاسنگەری دەکات و هیچ چێشتخانەی نییە، ئەوە دوو ساڵە لەو کۆڵانەین هیچ کێشەیەکمان نەبووە".
 
سەرەتا وا بڵاوکرایەوە (م، م) لە بەحرکە چێشتخانەی هەیە و گۆشتی سەگەکەی وەک کەباب و تکە بە خەڵک فرۆشتووە، بەڵام بەگوتەی خوشکەزاکەی بێت، ئەو کەسە کاری ئاسنگەری دەکات.
 
تۆڵە مەهدی خۆشناو، بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە رەتیکردەوە سەگ لە ناحیەکەی سەربڕدرابێت و گۆشتەکەی لە چێشتخانە فرۆشرابێت. ئەو بۆ رووداوی باسکرد، "کەسێکمان دەستگیرکردووە گوایە لەسەر داوای جادووگەرێک سەگێکی سەربڕیوە و پارچە پارچەی کردووە بۆ ئەوەی منداڵی ببێت".
 
سەری سەگەکە و سێ بۆ چوار کیلۆ گۆشت کە لە ساردکەرەوەی ماڵەکەدا بوون، بۆ تاقیگەی ناوەندیی ڤێتێرنەری هەرێمی کوردستان بردراون، ئەوەش بۆ دڵنیابوون لە جۆری گۆشتەکە، ئایا گۆشتی سەگە یان ئاژەڵێکی دیکە.
 
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 6-12-2023، ئەنجامی پشکنینەکان دەربچێت.

 

تەوەری بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی ئەم بابەتە بوو و تێیدا، هاوژینی ئەو پیاوەی بە تۆمەتی سەربڕینی سەگەکە دەستگیرکراوە قسە دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."