خاوەن فرۆشگەکانی قوتابخانەکانی گەرمیان کرێی ئەم ساڵیان وەرگرتەوە

05-12-2023
محەممەد رەشید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی دەستپێنەکردنەوەی خوێندن و داواکاریی ئەو کەسانەوە کە فرۆشگەکانی قوتابخانەکانیان بە کرێ گرتبوو، پارەی ئەمساڵی بەکرێگرتنی قوتابخانەکانیان بۆ گەڕاندوونەتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2023 ئارام رەحیم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، نووسراویان کردووە و لە رێگەی وەزارەتی پەروەردەوە داوایانکردووە کرێی ئەمساڵی فرۆشگەکان بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوانەی فرۆشگەکانیان بە کرێ گرتبوو، چونکە زیانیان بەرکەوتووە و بەهۆی بایکۆتی خوێندنەوە کارکردنیان راگیراوە.
 
ئارام رەحیم گوتی، بە رەزامەندیی وەزارەتی پەروەردە، پارەی سەرجەم فرۆشگەکان گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکانیان، بەڵام ئەو قوتابخانانەی دەوامی پۆلی 12ی تێدا دەکرێت، رۆژانە بڕێک پارەی دیاریکراو (رەمزی)یان لێوەردەگیرێت.
 
ساڵانە پێش دەستپێکردنی خوێندن، لە مانگی ئاب و ئەیلوولدا، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی شارەکان، لە رێگەی زیادکردن (مزایەدە)وە فرۆشگەی قوتابخانەکان بە کرێ دەدات، ئەم ساڵیش لە سنووری گەرمیان فرۆشگەکانی نزیکەی 200 قوتابخانە بە کرێ درابوون.
 
ئارام رەحیم دەڵێت، هەر کاتێک دەوامی قوتابخانەکان دەستپێبکاتەوە، جارێکی دیکە بڕیار دەدرێت لەبارەی ئەوەی چۆن فرۆشگەکانی قوتابخانەکان بە کرێ بدرێنەوە.
 
لە رۆژی 13ی ئەیلوولی 2023وە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام لە سنووری پارێزگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان بایکۆتکردنی خوێندنیان راگەیاند و بەهۆیەوە زیاتر لە 80 رۆژە دەرگەی ناوەندەکانی خوێندن داخراون و نزیکەی 700 هەزار قوتابی لە قوتابخانەکانیان دابڕاون، تەنیا لە بەشێکی قوتابخانەکاندا قوتابیانی پۆلی 12 دەوام دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

یەکگرتوو زیاتر لە 60 بەربژێری بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لیستی ناوی زیاتر لە 60 بەربژێری رادەستی کۆمیسیۆن کردووە و سەرۆکی لیستەکانیشی لە چوار بازنەکەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.