گۆڕانکارییە نێوخۆییەکانی پارتی؛ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری ئەوقاف دیاریکران
رووداو دیجیتاڵ
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بڕیار لەبارەی چەند گۆڕانکارییەک دراوە و بەپێی زانیارییەکانی رووداو، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کراوەتە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و لە شوێنی هێمن هەورامی دەستبەکار دەبێت.
رۆژی دووشەممە 05-12-2022، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاریدا زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بخاتە شوێنی هێمن هەورامی و ببێتە جێگری سەرۆکی پەرلەمان؛ هەروەها پەرلەمانتار رێبوار بابکەیی، لە شوێنی زانا مەلا خالید، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەبێتە وەزیری ئەوقاف و لە شوێنی پشتیوان سادق دەستبەکار دەبێت؛ هەروەها عەبدولخالق باپیری-ش، دەبێتە بریکاری وەزیری پێشمەرگە و لە شوێنی سەربەست لەزگین دەستبەکار دەبێت.
گۆڕانکارییەکانی دیکە بەمشێوەیە دەبن:
- بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 2ی هەولێر
- کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی 16
- ئاری نانەکەلی و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر
- مەحموود ئێزدی و نازم هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە نەینەوا
- ساناو جوانڕۆیی و دیاری حوسێن، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی
- ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی 15ـی خانەقین
- ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی 20ی شێخان
- سەباح بەیتوڵڵا، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک
- مەردان خدر، بەرپرسی لقی 9
له رۆژانی 3 تاوەکو 5ی مانگی رابردوو، پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای دهۆك كۆنگرهی 14ی بەست. دوای کۆنگرە پارتی بڕیاریدا ئەو کەسانەی پۆستیان لەنێو دامەزراوەکانی حکومەت هەیە و بوونەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزب دەبێت کەسانێکی نوێ لە پۆستە حکومییەکانیاندا دەستبەکاربن.