منداڵێکی کوردی خاوەن پێداویستیی تایبەت 37 رۆژە چاوەڕێی کردنەوەی سنووری پۆڵەندایە

05-12-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن کۆچبەران
A+ A-
 
کاروان فەیزی دری و ژیار حەکیم
 
رووداو دیجیتاڵ
 
خێزانێكی کورد لە ساڵی 2015ـەوە دەیان هەزار دۆلاریان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا خەرجکردووە، بەڵام لە دوایین هەوڵیاندا ئێستا لە سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا ماوەنەتەوە. وەکو خۆیان دەڵێن، ئەوان بۆ چارەسەر و خزمەتکردنی منداڵە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەیان دەچن.
 
تەمەن سەنگەر، منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵی خاوەن پێداویستیی تایبەتە، ئێستا لەسەر سنووری بێلاڕووس لەگەڵ بنەماڵەکەی چاوەڕێی کردنەوەی دەرچەیەکن بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، بەڵام هیچ رێگەیەک نییە و حکومەتی بێلاڕووسیش پێی گوتوون، دەبێت سبەی وڵاتەکە جێبهێڵن، بۆیە رەنگە تاکە رێگەی بەردەمیان گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بێت.
 
ئەو منداڵە کوردە هەر لە کاتی لەدایکبوونییەوە کێشەیەک لە قولەپێی هەبووە، دوای خەرجکردنی نزیکەی 50 هەزار دۆلار، لە ساڵی 2019 لە نەخۆشخانەی سلێمانی پێیان گوتوون کە دەبێت هەردوو قاچەکانی ببڕنەوە و قاچی دەستکردی بۆ دانرێت.
 
تەمەن، وەکو باوکی دەیگێڕێتەوە، پێشتر لە عەربەت کاتێک دەچووە قوتابخانە، هاوڕێکانی سووکایەتییان پێکردووە، ئێستاش لەسەر سنووری بێلاڕووس جار جار قاچە دەستکردەکانی لە تەنیشت خۆی دادەنێت و سەیری پۆلیسە پۆڵەندییەکان دەکات، بەو ئومێدەی رێگەیەک بدۆزنەوە بۆ رزگار بوون لەو کەشوهەوا ساردە.
 
سەنگەر جەواد، باوکی تەمەن کە کرێکارە دەڵێت، بەهۆی گەشەی قاچەکانیەوە، ناچارن شەش مانگ جارێک قاچە دەستکردەکانی بگۆڕن کە تێچووەکەی 60 هەزار دۆلارە.
 
باوکی تەمەن دەشڵێت، پێش لەدایکبوونی ئەو کوڕەیان، ماڵ و ئۆتۆمبێلی خۆی هەبووە، بەڵام هەموویان بۆ چارەسەری تەمەن فرۆشتووە، بەڵام هیچ چارەسەرێکی نەبووە، سێ جاریش داوای ڤیزای ئەڵمانیایان کردووە، بەڵام ڤیزای پێنەدراوە، جگە لەوەش چەند جارێک هەوڵی داوە بە نایاسایی بچێتە ئەوروپا.
 
سەنگەر جەواد لە رێگەی وەتسئەپەوە قسەی لەگەڵ دێسکی ئینگلیزی رووداو کردووە و گوتوویەتی، دوایین هەوڵیان بۆ گەیشتن بە ئەڵمانیا دەدەن، چونکە پێیوایە لەوێ خزمەتگوزاریی تەندروستی باشترە و ناتوانن چیدیکە خەرجیی گۆڕینی قاچە دەستکردەکانی کوڕەکەیان بدەن.
 

تەمەن سەنگەر لەسەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا

ئەو خێزانە کوردە دانیشتووی عەربەت بوون و لە 23-09-2021 بە ئامانجی گەیشتن بە بێلاڕووس رۆشتوونەتە دوبەی، بەڵام بەهۆی کێشەیەکەوە، مانگێک لەوێ ماونەتەوە و دواتر لە 28-10-2021ـەوە لە گەیشتنە بێلاڕووس، لەوێشەوە دوای دوو رۆژ بەرەو دارستانەکانی سەر سنووری ئەو وڵاتە بەڕێکەوتوون و تاوەکو ئێستاش هەر لەو ناوچانە ماونەتەوە.
 
باوکی تەمەن دەڵێت، دابینکردنی ئەو پارە زۆرە بۆ کرێکارێک قورسە و ئەوە هۆکاری کۆچەکەیانە، بەڵام ئەگەر بگەنە ئەڵمانیا گۆڕینی قاچە دەستکردەکانی تەمەن دەبێتە بێبەرامبەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.