لە هەولێر دوو ئۆتۆمبێل پێشبڕکێ دەکەن و یەکێکیان دوو گەنج دەکوژێت

05-12-2020
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
شۆفێری بیئێم دەبلیوەکە دەستگیر کراوە و شۆفێری ئەڵتیماکە دیار نییە
شۆفێری بیئێم دەبلیوەکە دەستگیر کراوە و شۆفێری ئەڵتیماکە دیار نییە
نیشانەکردن هەولێر کوشتن رووداوی هاتووچۆ
A+ A-

 

رووداو - هەولێر

هێشتا ئەو شۆفێرە نەگیراوە کە شەوی 2020/12/04 لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر بووە هۆی کوشتنی دوو گەنج و بریداربوونی کەسێکی دیکە.
 
شایەتحاڵان دەڵێن رووداوەکە زۆر بە خێرایی رووی داوە و ئەگەر ستوونی پردەکە نەبووایە کەسی زیاتر دەمرد.
 
شایەتحاڵێک دەڵێت: "ئێرە جێی پشووە و ئێواران خەڵک لێرە دادەنیشن. ئەو کاتە لەوبەر بووین. ئەو ئۆتۆمبێلە زۆر بە خێرایی هات و سوکانەکەی لە دەستی وەریگرت. لە سێ کەسی دا کە یەکێکیان پاکەتفرۆش بوو بریندار بوو و دووانەکەی دیکە یەکێکیان کەوتە ژێری و ئەوی دیکەیشیانی فڕێدایە دەرەوە و مردن."
 
شاڵاو عەبدوڵای 18 ساڵ و محەمەد فەریدی 20 ساڵ ئەو دوو گەنجەن کە بەهۆی رووداوەکەوە مردن.
 
عەبدوڵا باپیر، باوکی شاڵاوە و دەڵێت: "بەیانی لەگەڵ من لە ئیش بوو. دوای عەسر هاتە ئێرە. پاش ئێوارەیش هەر لێرە بوو. ئەوە بوو هەواڵ هات کە ئۆتۆمبێل لێیداوە کە پێشبڕکێیان کردووە."
 
سەرحەد یاشار کارتفرۆش و برینداری رووداوەکەی شەوی رابردووی دەڵێت کە شاڵاو و محەممەد هاوڕێی نزیکی بوون و هەموو ئێوارانێک چوونەتە لای و پێکەوە کۆبوونەتەوە.
 
 سەرحەد یاشار، برینداری رووداوەکەیە و دەڵێت: "ئاوڕم داوە، ئۆتۆمبێلەکە هات، خۆی لە موجەمیدەکە دا، موجەمیدەکە بەر من کەوت. منی فڕێ دا و موجەمیدەکەی لەگەڵ خۆی برد هەتا لە ستوونی پردەکەی دا. شاڵاو و محەممەدیش ئۆتۆمبێلەکە لێیدان."
 
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە رووداوەکە بەهۆی پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێلەوە بووە کاتێک ئۆتۆمبێلی جۆری بی ئێم دەبلیو لەگەڵ ئەڵتیمایەکدا بەر یەک دەکەون، بی ئێم دەبلیوەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بەنێو خەڵکدا کردووە. 
 
شۆفێری بیئێم دەبلیوەکە دەستگیر کراوە و شۆفێری ئەڵتیماکە دیار نییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەیان لە هەولێر لە 20-11-2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەی ئەنجامی سەرژمێری رادەگەیێندرێت؟

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری سەرکەوتوو بووە و نزیکە لە 100%ـە. ئاماژە بەوەش دەکات، چاوەڕێ دەکەن سبەی ئەنجامی سەرەتایی پرۆسەکە لە بەغداوە رابگەیێندرێت