لە شرنەخ خۆپیشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کران
رووداو دیجیتاڵ
دوای دانانی قەیووم بۆ گەورەشارەوانیی مێردین، شارەوانیی ئێلیهـ و شارەوانیی شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە پارێزگای رووها ـی باکووری کوردستان، لە پارێزگای شرنەخ خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەخە کرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لەلایەن پارێزگای شرنەخ بڵاوکراوەتەوە، لە کاژێر 00:01 خولەکی رۆژی دووشەممە چواری تشرینی دووەم تاوەکو کاژێر 23:59 خولەکی 13ـی تشرینی دووەم لە سنووری پارێزگای شرنەخ خۆپیشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کراوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهتههڵدان و سهكۆدانان لە سنووری پارێزگاکەدا بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەخەیە.
بەیانی رۆژی دووشەممە (چواری تشرینی دووەم) بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیووم بۆ گەورەشارەوانیی مێردین، شارەوانیی ئێلیهـ و شارەوانیی شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە پارێزگای رووها ـی باکووری کوردستان دانرا.
دوای بڕیارەکە پارێزگای مێردین و ئێلیهـ بۆ ماوەی 10 رۆژ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی لە سنووری پارێزگاکانیاندا قەدەخە کرد.