ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک تاوتوێى نەخشەى بنەڕەتیی شارەکە دەکات

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک کۆدەبێتەوە و تاوتوێى وردەکاریى نەخشەى بنەڕەتى شارەکە دەکات کە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە ئامادە کراوە بۆ ئەوەى پەسند بکرێت. 
 
یەکێک لەو پرسانەى ئەو نەخشەیە یەکلادەکاتەوە؛ گەڕەکە کوردییە نوێیەکان و خانووە تاپۆنەکراوەکانە کە دەچنە نێو سنوورى شارەوانییەکانەوە.
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 5ـى تشرینى دووەم) ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک کۆدەبێتەوە، لە نێو کۆبوونەوەکەدا میوانداریى نوێنەرانى فەرمانگەى دابەشکردنى کارەبا و ئەو کۆمپانیا ئەندازیارییە دەکات، کە نەخشەى بنەڕەتى شارەکە دادەنێت. 
 
ئەحمەد کەرکووکى، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت "ئەو کۆمپانیایە لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەندا وردەکاریى نەخشەى بنەڕەتى شارەکە بۆ ئەندامانى ئەنجوومەن روون دەکاتەوە."
 
بە گوێرەى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی رووداو، لەو نەخشە بنەڕەتییەدا چارەنووسى خانووە بێ تاپۆکانى دەرەوەى شارى کەرکووک و گەڕەکە کوردییە نوێیەکان یەکلادەکرێتەوە، کە دەخرێنە نێو نەخشەى بنەڕەتیى شارەکەوە.
 
ئەحمەد کەرکووکى گوتى "دواى تاوتوێکردنى نەخشەى بنەڕەتى کە ئەگەر هەیە چەند کۆبوونەوەیەکى پێویست بێت، دەنگى لەسەر دەدرێت." 
 
لەسەر ئاستى عێراق، کەرکووک سێیەم زۆرترین خانووى زیادەڕۆى تێدایە کە زیاتر لە 60 هەزار خانووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زۆربەی حیزب و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی دانوستاندنیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی چاوەڕێی ئەنجامی تانەکانیان دەکەن

لایەنەکان چاوەڕێی ئەنجامی تانەکان و لیژنەکانی دانوستاندنی پارتی و یەکێتین

ئەو لیژنەیەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان پێکیهێناوە، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لیژنەیەکی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە، لەکاتێکدا بەشێکی حیزبەکان (ئەوانەی پێیان وایە لە هەڵبژاردندا ساختەکاری کراوە) مکوڕن لەسەر نەچوونە پەرلەمان، یاخود بەشدارینەکردن لە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت.