100 دۆلار بە 163 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت

05-11-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن نرخی دینار و دۆلار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 23 ملیۆن دۆلاری بە نەختینە فرۆشت، بەهای دینار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 163 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، 5-11-2023، زیاتر لە 223 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشت، لەو بڕە تەنیا 23 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بە نەختینە بووە و ئەوی دیکە بۆ حەواڵە بووە.
 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاتی کردنەوەی بازاڕ 100 دۆلار بە 162 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام دوای خستنەڕووی دۆلار لە بانکی ناوەندی کە بڕێکی کەمی بەشێوەی کاش بوو، بەهای دینار زیاتر دابەزی و ئێستا 100 دۆلار بە 163 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 163 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
حاجی سابیر باواجی ئاماژەی بە بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار کرد و گوتی، 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە دەوروبەری 200 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت، هەر 100 دۆلارێکیش بە 132 هەزار دینار وەردەگرێت، بەڵام ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن پارەکە بۆ حەواڵەیە و دەچێتە دەرەوە و بۆ نێوخۆ نییە، بۆیە بەهای دینار روو لە نزمبوونەوەیە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.