ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشی پەکەکە بۆسەر پێشمەرگە دەکات
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا بەتووندی سەرکۆنەی هێرشی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە چەمانکێ دەکات و دەڵێت، پشتگیریی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ریشەکێشکردنی "تیرۆر".
لە راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، ئەوان بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنبڕکردنی "تیرۆریزم".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری شەهید و بریندارانی رووداوەکە دەربڕیوە.
هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی چوارشەممە 4-11-2020 روویدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە کرد، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، هێرشەکە بە دەستدرێژیکردنە سەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکانی لە قەڵەم دەدات.
یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی چەمانکێ: باوەڕم نەدەکرد پەکەکە هێرشمان بکاتەسەر

هەر لە کاردانەوەی ئەو رووداوە، رۆژی پێنجشەممە، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی گەریلاکانی پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی چه‌مانكێ له پارێزگای دهۆك ئەنجامیانداوە، ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی و سه‌روه‌ریی عێراق.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات "ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزێت و رێگری بكات له روودانی هه‌ر جۆره گرژییه‌ك كه كاریگه‌ریی هەبێت لەسه‌ر ره‌وشی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و هێزانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاسان".
لەلایەکی دیکەوە ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی له سووریا - ئه‌نه‌كه‌سه سه‌ركۆنه‌ی هێرشی په‌كه‌كه بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی چه‌مانكێ له دهۆك ده‌كات. لە راگەیێندراوێکدا کە له‌لایه‌ن ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نه‌كه‌سه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگەیاندووە "له‌كاتێكدا گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ئاسایش و سه‌قامگیریی زیاترە و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ پاراستنی هه‌رێمه‌كه له مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كان و بەهێزکردنی له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، كارگێڕی و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان".