لە سلێمانی 21 کەس بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران

05-11-2018
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن قومار
A+ A-

رووداو - سلێمانی 

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند لە گازینۆیەكدا 21 کەسیان بە تۆمەتی قوماركردن دەستگیركردووە.

سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەپێی ماددەی 389 لە یاسای سزادانی عێراقی لە گازینۆیەكی گەڕەكی سابوونكەرانی شاری سلێمانی توانییان 21 تۆمەتبار دەستگیربكەن، گوتیشی "ئەو 21 كەسە لەو گازینۆیەدا لە كاتی قۆماركردندا دەستگیركراون".

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: لەكاتی دەستگیركردنی ئەو كەسانە دەستیشگیراوە بەسەر بڕێك پولی قوماركردن و چەند چەقۆ و بۆكس-خەنجەرێكدا.

دەستگیرکردنی ئەو قومارچییانە لە سلێمانی لەکاتێکدایە شەوی 22-10-2018 هێزەكانی پۆلیسی شارەوانی و بنكەی پۆلیسی بەختیاری لە شاری هەولێر، قومارخانەیەكی گەورەیان لەنێو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی رۆیاڵ ئێمپایەر داخست و 11 كەسیشیان لەنێو قومارخانەكەدا دەستگیر كرد كە چوار ئافرەتی بیانی و حەوت پیاوی كورد بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە