گالەری

05-11-2018
20 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - هەولێر 

ئەمڕۆ دووشەممە 5-11-2018، کتێبی لە ''نۆروێژەوە بۆ کوردستان'' ناسێنرا. ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی تۆڕی میدیایی رووداوە، لە چوارچێوەی کتێبێکی 455 لاپەڕەیدایە، کە بەدرەددین ساڵح ئامادەی کردووە.

کتێبەکە راپۆرت و وێنەکانی گەشتی رۆژنامەڤانی ناسراوی نۆروێژی "ئێگیل ئولاتی" و وێنەگرەکەی "ئیڤارسن" بۆ کوردستان لەخۆدەگرێت، کە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە چوونەتە چیاکانی کوردستان، باسیان لە بەرگری پێشمەرگە لە خەڵک و خاکی کوردستان و ئاوارەبوونی خەڵک کردووە بەهۆی هێرشی رژێمی ئەو کاتی عێراقەوە.

بەدرەددین ساڵح لە پێشەکی کتێبەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بەرهەمە گەشتێکی زیاتر لە پێنج هەزار کیلۆمەتری رۆژنامەڤانی ناسراوی نۆوروێژی "ئێگیل ئولاتی" و وێنەگرەکەی "ئیڤارسن"ـە کە لە ساڵی 1975 چەند هەفتەیەک پێش نسکۆی شۆڕشی کورد لە نۆروێژەوە هاتوونەتە کوردستان و ماوەی چەند رۆژێک لە ناوچەی دەسەڵات و سەنگەرەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگە دژی سوپای رژێمی ئەو کاتە راپۆرت و فیلم و وێنەیان هەڵگرتووە.