مەسەلەی خەیار و تەماتەکەی بەغدا و ئاشتی هەورامیتان بیستووە؟

رووداو - هەولێر

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی مێری لە هەولێر یەکێک لە چیرۆکەکانی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدای گێڕایەوە کە لە کاتی گفتوگۆکاندا روویداوە.

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکرد جارێکیان لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا یەکێک لە بەرپرسەکانی حکومەتی عێراق بە شاندی کوردی گوتووە ئێوە چۆن دەڵێن نەوت دەفرۆشین خۆ نەوت خەیار و تەماتە نییە ئەوەندە لە زارتان ئاسانە.

ئاشتی هەورامیش کە یەکێک بووە لە ئەندامی شاندی کوردی وەڵامی بەرپرسە عێراقییەکەی داوەتەوە و گوتویەتی:” فرۆشتنی نەوت بۆ ئێمە لە خەیار و تەماتە ئاسانترە، چونکە تەماتە و خەیار ئۆرگانی و نائۆرگانی هەیە، بەڵام نەوت هەر نەوتە.”

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکرد کە بەغدا بەو شێوە قسە دەکات و ئامادە نییە مافە دەستورییەکانی کوردستان بدات.