رووداو دیجیتاڵ
دوو ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە ناحیەی گوڵاڵە و قەزای شارەبان بۆ شیوەن گۆڕدران، دوای ئەوەی دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
دوێنێ هەینی لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە ناحیەی گوڵاڵە لە پارێزگای دیالە هاووڵاتییەک "تەقەی خۆشی"ی کرد و لە ئەنجامدا گولـلەیەک بەر گەنجێک بەناوی بەدر زوهێری کەوت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
عەقید هەیسەم سەلمان شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی، "ئەو گەنجە بە هەڵە لەلایەن دراوسێیەکیەوە کوژراوە."
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە گوتیشی، "تاوانکار دەستبەجێ دەستگیرکراوە و چەکەکەیشی دەستی بەسەرداگیراوە."
هەر دوێنێ لە قەزای شارەبانی هەمان پارێزگا، لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا گەنجێک، کە برای زاوا بوو بە ناوی عەباس، گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە گوتی، ئەو گەنجە لە ئۆتۆمبێل کەوتووتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
زاواش بەهۆی رووداوەکەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ