پیاوێک لە کەرکووک بە پێنج گوللە خوشکەکەی دەکوژێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
هەردی محەممەد و سۆلین حەمەدەمین 

لە کەرکووک "ژنێک لە ماڵی خوشکەکەی بەدەستی براکەی کوژرا."  
 
موقەدەم عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " ئەمڕۆ (شەممە، 5-10-2024) ژنێکی دانیشتووی سلێمانی لە ماڵی خوشکەکەی لە کەرکووک لە گەڕەکی ئیمام قاسم، لەلایەن براکەیەوە کوژرا."
 
بە گوتەی عامر نووری، "بکوژەکە دانیشتووی پارێزگای هەولێرە و لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی خوشکەکەی خۆی کوشتووە، دواتر رایکردووە و ئێستاش تیمەکانیان بەردەوامن لە گەڕان بەدوایدا."
 
ژنەکە تەمەنی 41 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای سلێمانیە، هاوسەرگیریی کردووە و لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، خاوەنی سێ منداڵ بووە. رائید عامر نووری دەڵێ "ژنەکە بە تەنیا دەژیا."
 
"بکوژەکە، پیشەی پۆلیسە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دانیشتووی هەولێرە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە پێنج گوللە خوشکەکەی لە ماڵی خوشکێکی دیکەیان لە کەرکووک پێکاوە." ئەمە وەک گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک جەختی لەسەر کردەوە.
 
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژ دەرچووە، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک راشیگەیاند "بەپێی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، هۆکاری رووداوەکە ناکۆکیی خێزانییە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بەرنامەکە

100 کورسی؛ پەرلەمانی داهاتوو چی بۆ مافی کوردستان لە سیستەمی فیدراڵیدا دەکات؟

بەرنامەی ئەمجارەی 100 کورسی تۆڕی میدیایی رووداو، لە هەولێر بوو. پێنج بەربژێری پارتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتکردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی مافەکانی کورد لە سیستمی فیدراڵی عێراقدا.