وەزارەتی رۆشنبیری: لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا هیچ سکاڵایێک لەسەر دەزگاکانی راگەیاندن تۆمارنەکراوە

05-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی 10 رۆژە بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ تاوەکو ئێستا هیچ سکاڵایێک لەسەر دەزگاکانی راگەیاندن تۆمارنەکراوە.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2024) نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە 25ـی ئەیلوول بانگەشەی هەڵبژارد لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سکاڵایێک لەسەر دەزگاکانی راگەیاندن تۆمارنەکراوە."
 
نامیق هەورامی گوتی "ئێمە بەردەوام لە هەموو شوێنێک چاودێریی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەین لە دەزگاکانی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا، هەر کەناڵ و دەزگایەکی میدیایی ببێتە سەکۆی بڵاوکردنەوەی گوتاری رق و کینە، زمانی زبر، ناوزڕاندن و تۆمەت بەخشینەوە، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر."
 
گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "302 کەناڵی تەلەڤیزیۆنی و رادیۆ بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون. کە 30 کەناڵی ئاسمانی، 127 کەناڵی لۆکاڵی و 145 رادیۆن."
 
لە 25ـی ئەیلوولەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکردووە، تاوەکو 15ـی تشرینى یەکەم بەردەوام دەبێت، لە 18ـی تشرینی یەکەم دەنگدانى تایبەت و دوو رۆژ دواتریش دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان 2.9 ملیۆن دەنگدەر دەتوانن بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان، کە کارتى بایۆمەترییان هەیە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.