بافڵ تاڵەبانی: غاز رادەست ناکەم

05-10-2024
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
A+ A-

دێسکی هەڵبژاردن 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێن بە خەڵکی کۆیە دەدات، ئەگەر دەنگیان پێبدەن، ئەو شارە بکاتە "ئیدارەی سەربەخۆ".  بافڵ تاڵەبانی لە گوتارێکیدا لەبەردەم لایەنگرانی لە کۆیە رایگەیاند "غاز رادەست ناکەم".
 
رۆژی شەممە، 5-10-2024، ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆیە بەڕێوەچوو، دوای ناساندنی بەربژێران، بافڵ تاڵەبانی گوتارێکی پێشکێش کرد. لە بەشێکی گوتارەکەیدا تیشکی خستەسەر کێشە ئابوورییەکان و سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە "شکستخواردوو" ناوبرد و هەڕەشەی ئەوەی کرد "غازیان رادەست ناکەم، غاز هی میللەتی کوردە". جەختیشیکردەوە "سیاسەتی نەوت نابێت بۆ غازەکە دووبارە ببێتەوە".
 
بافڵ تاڵەبانی، بەڵێنی بە خەڵکی کۆیە دا "ئەگەر دەنگ بە یەکێتی بدەن، هەموو هێزمان بەکاردەهێنین، تاوەکو کۆیە بکەینە ئیدارەیەکی سەربەخۆ". 
 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رۆژی 20-10-2024 بەڕێوەدەچێت، رۆژی 25ـی مانگی رابردوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە و بەگوێرەی کۆمیسیۆن بانگەشە تاوەکو کاژێر 12ـی شەوی 15-10-2024، واتە پێنج رۆژ پێش دەنگدانی گشتی کۆتاییدێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".