تەقینەوەیەک لە کەرکووک روویدا و پێنج کەس بریندار بوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

تەقینەوەیەک لەنێو گەڕەکەی موسەڵای کەرکووک لە بەردەم نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو روویدا و پێنج کەس بەهۆیەوە برینداربوون، تەندروستیی کەرکووک دەڵێت: "یەکێکیان قاچی لەدەستداوە."
 
رۆژی شەممە، 05-10-2024 تەندروستیی کەرکووک ئاماری قوربانییانی تەقینەوەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "پێنج کەس بریندار بوون یەکێکیان برینەکەی سووکە، کەسی پێنجەم، خێزانی خاوەنی نووسینگەی ئاڵۆگۆڕی دراوەکەیە."
 
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە نزیک نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕکردنی دراو لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکووک بۆمبێک تەقییەوە و بەو هۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.
 
گوتەبێژی پۆلیسیی کەرکووک گوتی، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
 
لە سەرەتای رووداوەکە پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بە چوار بریندار کرد، بەڵام تەندروستیی شارەکە دەڵێت. "ژمارەی بریندارەکان پێنج کەسن"، بەڵام یەکێکیان "برینەکەی سووکە" بە پارچەی تەقینەوەکە بریندار بووە بۆیە لە راپۆرتی هێزە ئەمنییەکاندا نەهاتووە.
 
شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە دەڵێت: "ماڵەکەم لە شوێنی رووداوەکە نزیکە کاتێکمان زانی دەنگێکی گەورە هات، نەمانزانی چی بوو کاتێک هاتین چەند کەسێک بریندار بوون، نازانین هۆکارەکەی چی بووە." 
 
موختاری گەڕەکی موسەڵای کەرکووک بۆ رووداو قسەی کرد و رایگەیاند: "یەکێک لە بریندارەکان یەکێک لە قاچەکانی پەڕیوە، نزیکەی پێنج کەس بریندارن، ئەمە رووداوێکی تیرۆریستییە."
 
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە تەندروستیی کەرکووکەوە ناسنامەی بریندارەکانی دەستکەوتووە و بەمشێوەیەیە، "یەکێک لە بریندارەکان ناوی جەبار مەحموودە، کارمەندی تەندروستییە برینەکەی سووکە، لەیس ئەیاد سەلووم، برینداری دووەمە، دانیشتووی گەڕەکی مووسەڵایە و کاسبکارە، لەدایکبووی 1990ـە. رەعد سەمیم فارس، برینداری سێیەمە و خەڵکی گەڕەکی قادسییەیە و لەدایکبووی 1975ـە، برینداری چوارەم خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوەکەیە، ناوی سایغن حسامەدین زەین عەبدینە، لەدایکبووی ساڵی 1968ـە بەهۆیەوە قاچێکی بڕاوەتەوە. کەسی پێنجەمی، خێزانی خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوەکەیە لەدایکبووی 1961ـە و فەرمانبەرە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەلەمێکی کۆچبەران و پاسەوانی سنووری تونس لەنزیک کەناراوەکانی وڵاتەکە. وێنە: Reuters

بەشی زۆری هاونیشتمانییە دەستگیرکراوەکان لە تونس ئازاد کران

ئەو 16 هاونیشتمانییەی کە نزیکەی دوو مانگ بوو لە تونس دەستگیرکرابوون 14یان ئازادکران. ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوو کەسەکەی دیکە لە نزیکترین کاتدا ئازاد دەکرێن