بەربژێرێکی پارتی نەخۆشە و بێ هۆش کەوتووە؛ 'بەردەوام دەبێت و ناکشێتەوە'

05-10-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هەڵکەوت لالە ئەنوەر، بەربژێری پارتییە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و مانگێکە بەهۆی نەخۆشییەوە بێهۆشە. کەسوکارەکەی دەڵێن، ناکشێتەوە و ناڕاستەخۆ بانگەشەیان دەستپێکردووە.
 
رۆژی شەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەرباز لالە ئەنوەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوو مانگ پێش ئێستا هەڵکەوتی برای زانیویەتی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵە بووە.
 
هەڵکەوت کە لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی بەربژێرە، پێش ئەوەی بە نەخۆشییەکەی بزانێت خۆی بەربژێر کردبوو.
 
سەرباز لالە ئەنوەر لەبارەی نەخۆشیی براکەی بە رووداوی گوت، 40 رۆژ پێش ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا نەشتەرگەری بۆکراوە، بەڵام "دوورینەوەی نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە گەڕێندراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و مانگێکە بێهۆشە."
 
سەرباز لالە ئەنوەر ئاماژەی بەوەش کرد، "تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی حاجی هەڵکەوت بەهۆش خۆی دێتەوە."
 
سەرەڕای بێهۆشییەکەی، بەڵام نەکشاوەتەوە. سەرباز دەڵێ: "حاجی هەڵکەوت پێش ئەوەی بچێتە ژووری نەشتەرگەری پێیگوتین، نایەوێت بکشێتەوە."
 
هەروەها لەبارەی دەستپێکردنی بانگەشە، سەرباز ئەنوەر ئاماژەی بەوەکرد، "بەشێوازێکی ناڕاستەوخۆ دەستمان بە بانگەشە کردووە و تەنیا لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە داوامان لە خەڵک کردووە دەنگ بە حاجی هەڵکەوت بدەن".
 
لەبارەی بەدەستهێنانی دەنگی پێویستیش بۆ چوونە پەرلەمان، سەرباز ئەنوەر گوتی، "ئەگەر بە 24 کاژێریش بەر لە هەڵبژاردنیش، حاجی هەڵکەوت بەهۆش خۆی بێتەوە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا داوای دەنگ لە لایەنگرانی بکات، بەدڵنیاییەوە دەنگی پێویست بەدەستدەهێنێت."
 
هەڵکەوت لالە ئەنوەر، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بووە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".