رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچە شاخاوییەکانی ئاگری، قەرس، وان، جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بەفر باری و تەمێکی چڕیش باڵی بەسەر پارێزگای ئەرزەڕۆمدا کێشا.
سێ رۆژە بەشێوەیەکی بەردەوام بارانی بە لێزمە لە ئاگری دەبارێت و بەهۆیەوە پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و کاریگەری خستە سەر ناوچە شاخاوییەکان و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ـی تشرینی یەکەمی 2023، بەفر باری.
بەفر، بەرزایی کۆچباشی لە ئالاداغڵار کە 3500 مەتر لە ئاست رووی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە سنووری ئاگری-وان و کۆسەداغ و دەوروبەری کە 3500 مەتر لە ئاست رووی دەریاوە بەرزە، داپۆشیوە.
لە ناوچە شاخاوییەکانی قەزای ساریکامش لە پارێزگای قەرس، دوای بارینی بەفر، سەرما باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشا. ناو بە ناو بارینی باران لە قەزاکە، بارینی بەفری لە ناوچە بەرزەکانی ناوچەکە لێکەوتەوە.
بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما لە شەودا بۆ ژێر سفری پلەی سەدی لە قەزاکەدا، زوقمی لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکان و رووەکەکاندا دروستکرد.
بەفر لەسەر چیای کۆسە کە 3433 مەتر لە ئاست رووی دەریاوە بەرزە. بەفر ناوچە بەرزەکانی وان و جۆلەمێرگ سپیپۆش کرد. لە ناوچەی کارابەت کە لەسەر رێگەی وان-باهچەسەرایە و 2985 مەتر لە ئاست دەریاوە بەرزە، بارینی بەفر کاریگەر بوو.
تیمەکانی 11مین ناوچەی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانەکان، دەستیانکرد بە کارەکانیان لەبارەی یەکەم بەفری ساڵ کە لە ناوچەکە باری.
دوای بارینی بارانی بەلێزمە لە ئەرزەڕۆم، تەمێکی چڕ باڵی بەسەر شارەکەدا کێشا. بەهۆی تەمەکەوە مەودای بینین دابەزی و هاووڵاتیان و شۆفێران توشی ناڕەحەتی بوون لە رێکردندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ