گالەری

 
ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، بەشێک لە بازاڕ و شەقام و کۆڵانەکانی باشووری کوردستان دەڕازێندرێنەوە. ئەو بۆنەیە بۆ هەولێر تایبەتترە، چونکە بۆ یەکەمجار لەلایەن شێخ موزەفەرەدینەوە لە هەولێر یادی مەولوود کرا.
 
لە هەولێر هاونیشتمانییان دەست بە رازاندنەوەی بەشێك لە شەقام و دووکانەکان دەکەن. دروستکردنی شیرینی بۆ ئەو رۆژە یەکێکی دیکەیە لە خەسڵەتەکانی یادی مەلود.
 
هەموو ساڵێک بەشێك لە خەڵکی باشووری کوردستان لەنێو نزیکەی پێنج هەزار مزگەوت بە خوێندنەوەی مەولوود و سروودی ئایینی و بەخشینەوەی شیرینی، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکەنەوە.