شاندێکی تورکیا سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل دەکات

05-10-2020
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل تورکیا هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی حکومەتی تورکیا کە پێكهاتبوون لە جانکازم کۆرۆجا، قایمقامی سلۆپی و ئەنڤەر کۆک، سەرپەشتیاری دەروازەی خابوور، سەردانی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلیان کرد.
 
شاندەکەی تورکیا ئەمڕۆ 2020/10/05 لەلایەن حەمید عەلی، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل پێشوازیی لێکرا.
 
کامی کەمال، گوتەبێژی دەرەوازەی نێودەوڵەتیی سنووریی ئیبراهیم خەلیل، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەردوو لا لە کۆبوونەوەکەدا دانوستاندنیان لەسەر رێکارەکانی پەرەپێدان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و رێکارەکانی تەندروستی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد."
 
گوتەبێژی دەرەوازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ئاماژەی بەوە دا، بابەتی تەکنینکیی پەیوەست بە کارکردن لەنێوان هەردوو دیوی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل-خابوور گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
 
کامی کەمال باسی لەوەش کرد، هەردوو لا لە کۆبوونەوەکەیاندا جەختیان لە درێژەدان بە لێکتێگەیشتن و پەرەپێدان و پێشخستنی بەیەکەوە کارکردن کردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت