لە هەرێمی کوردستان خولێکی زانستیی وەرزشی شاخەوانی بەڕێوەدەچێت

05-10-2020
بەختیار قادر
بەختیار قادر
خوولەکە لەنێو هۆڵدایە و مەیدانییە
خوولەکە لەنێو هۆڵدایە و مەیدانییە
نیشانەکردن شاخەوانی
A+ A-
 
رووداو - رواندز

بۆ یەکەمجارە لە باشووری کوردستان وەرزشی شاخەوانی بە زانستی دەکرێت و بنەماکانی شاخەوانی لە دووتوێی پەرتووکێکدا کۆدەکرێنەوە و راهێنەر پێدەگەیەنرێت.
 
فیدراسیۆنی شاخەوانیی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ رۆژدا ئەم کارەی کردووە و لە گەشتێکی خەرەندی رواندزدا بە کرداری شاخەوانان بۆ ئەم وەرزشە راهێنران.
 
فێرخوازان دوو رۆژ لە هۆڵدا رادەهێنرێن و دواتر بە شێوەی کرداری دەچنە شاخ. گەشتەکەیان لەنێو خەرەندی رواندزدایە. هەنگاوەکانیان بەپێی رێنوێنیی راهێنەرە و فیدراسیۆنی شاخەوانی ئامانجیەتی راهێنەر بۆ وەرزشە پێبگەیەنێت.
 
ئەنوەر عەلی، سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەک فیدراسیۆنی شاخەوانی پلانێکی تۆکمەمان هەیە بۆ خول و پێشخستنی هونەری شاخەوانی لە سەرەتاوە تا ئاستی راهێنەر کە بتوانین راهێنەری باش لە کوردستان دروست بکەین و بە هەموولایەک بتوانین ئەم وەرزشە بە زانستی بکەین."
 
نەرمین عەبدی دوو ساڵە شاخەوانی دەکات و لەم گەشتەدا بنەماکانی چۆنیەتیی رۆشتن، مەودای هەنگاو، سووتانی کالۆریی زیانبەخش و کاتی پشوودان رەچاو دەکات و فێر کراون کە چۆن شوێنە سەختەکان تێپەڕێنن.
 
شاخەوانان زیاتر لە چوار کیلۆمەتر هەوراز و نشێویان بڕی و سێ رۆژ لەسەر یەک بە شێوەی تیۆری و کرداری بنەماکانی شاخەوانی فێرکران. تاقیکرانەوە بۆ ئەوەی لە باشووری کوردستاندا راهێنەرانی ئەم وەرزشە دەست نیشان بکرێن.
 
هەردی بابان، راهێنەری وەرزشی شاخەوانییە و دەڵێت، "کە تاقیکردنەوە لەسەر ئەم بابەتە دەکەین بۆ ئەوەی دووبارە و سێبارە هەقی ئەو کەسانە بدەین کەوا باش بوون یان خراپ. ئەم مۆڵەتەی یاخود ئەم بڕوانامەیەی پێی دەدەین هەقێکی تەواو بێت بۆ ئەوەی ئەو کەسە لە داهاتوودا ببێتە راهێنەر و کاری باش بکات."
 
ئەو وەرزشە بڕگەیەکی سەرکێشییە، شاخەوان بۆ بینینی کەلێن و لووتکەی چیاکان زۆر جار دووچاری ناوچەی سەخت دەبێتەوە؛ رادەهێنرێن چۆن سەلامەتیی خۆیان بپارێزن و بە چ شێوەیەک لە کاتی تەنگانەدا دەرباز بکرێن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی پەرلەمانتارەکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی

پەرلەمانتارێکی کەتەلۆنیا چیرۆکی سەردانەکەی بۆ رۆژئاوای کوردستان بۆ رووداو دەگێڕێتەوە

لەبارەی ئەوەی بۆچی ئەو سەردانەی بۆ رۆژئاوای کوردستان کردووە، ئەو ئەندام پەرلەمانە لە وەڵامدا گوتی، "بەشێوەیەکی سرووشتی پەیوەندییەکی تایبەتم لەگەڵ پرسێکدا هەیە کە پەیوەستە بە کوردەوە، هەروەکو کاتەلۆنییەک، هەست دەکەم زۆر نزیکین لە کوردەوە."