کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات
دوای نزیکەی 10 کاژێر گفتوگۆی پەرلەمانتاران و تیمی حکومەت لە پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات و تیمی حکومەت پەرلەمانی بەجێهێشت.
کاژێر 10:00ی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەم مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی چوونە پەرلەمان، نزیکەی 10 کاژێر قسەیان کرد و وەڵامی پرسیاری 98 پەرلەمانتاریان دایەوە و رایگەیاند، حکومەت ئەو بودجەیەی لەبەردەست نەبووە و نییە کە پێویستە بۆ دابینکردنی مووچە و بەڕێوەبردنی حکومەت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دڵنیایی بە پەرلەمانتاران دا کە لە چەند رۆژی داهاتوودا راپۆرتی سێ مانگی یەکەمی پرۆسەی جێبەجێکردنی چاکسازی دەدەنە پەرلەمان و هۆکارەکانی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستانیشی بە سێ خاڵ خستەڕوو.
مەسرور بارزانی ئەوەی نەشاردەوە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان و جگە لە داهاتی مانگانە، هیچ یەدەگێکی داراییان نییە، هەوڵدەدەن بەپێی توانای بەردەست مووچەی فەرمانبەران دابین بکەن.
لە چەند هەفتەی رابردوودا زۆر قسە لەبارەی قاچاخیکردن لە دەروازە سنوورییەکانەوە کراوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ نەهێشتنی قاچاخ پێکهێندراوە.