سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوە، یەكێک لە پرسیارەکان لەبارەی دۆخی تەندروستی و ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو. مەسرور بارزانی گوتی، بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، پێویستە هەموو کەسێک هەوڵی خۆپارێزی بدات، چونکە دۆخەکە لەوەدا نەماوە بە رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی، ناوخۆ و حکومەت یان بە کەرەنتین کردنی شوێنێک کۆنترۆڵ بکرێت.
لەبارەی هەوڵەکانی حکومەتیش گوتی، جگە لە خەرجکردنی پارە بۆ کڕین و دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان، 370 پزیشکی نوێ و 500 کارمەند دامەزراون کە شارەزان لە چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ