سامانە سروشتییەکان: دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەکرێت

دوێنێ کاژێر 03:18
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایدەگەیێنێت، سەرۆکوەزیران وەزارەتەکەی راسپاردووە دەست بەپرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین بکرێ، وەزارەتەکەش بۆ ئەو مەبەستە دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئەیلوول، وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا گوتی: ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستی پێکرد..  ئامادەکاری دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بکرێت."
 
ئەوە لەکاتێکدایە، بە ئامادەبوون کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان وەزارەتەکە لەبارەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین کۆبووەوە. 
 
وەزارەتەکە باس لەوە دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا کە بە بەشداریی راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکان بەڕێوەچوو، وەزیری سامانە سروشتییەکان گفتوگۆی لەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی کرد، "لەم رووەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەکارییەکانی دەست پێکرد تاوەکو بەم نزیکانە لە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێم بکرێت."
 
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە "چۆنییەتی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی و لەم رووەوە دەست بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەکرێت." 
 
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا شاندێکی وەزارەت سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بکات، بۆ دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی و بەنزین  و کۆمەڵێک پرسی پەیوەنداری دیکە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە زستانی رابردوو بە سەرکەوتوویی توانی بڕی سوتەمەنیی پێویست لە نەوتی سپی و بەنزین و غازی ماڵان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابین بکات و بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵیش دەست بە ئامادەکارییەکانی کراوە."
 
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کرد و گوتی، ''ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئەو هاوئاهەنگییەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هەمانە، رەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیرا بۆ ئەوەی دەروازەکانی پارێزگاکان بەڕووی هەموو بازرگانان بکەینەوە کە لە بەیانییەوە بەپێی ئەو رێسایانەی دیاریکراون، بەنزین هاوردە بکەن.''
 
ئاماژەی بەوەش کرد، ''بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گشتاندنی بۆ پارێزگاکان بۆ کراوە و ئێمەش بازگەکانمان ئاگادار کردووەتەوە لەو چوارچێوەیەدا دەروازەکانی هەولێر بە رووی بازرگاناندا بکرێنەوە.''
 
22-08-2024 لە هەولێر بەنزینی نۆرماڵ لیتری بوو بە 925 دینار، لەکاتێکدا پێشتر 820 دینار بوو.
 
سەرەتای مانگی چواری ئەم ساڵ لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان 775 دینار بوو.
 
لە هەرێمی کوردستان جگە لە بەنزینی نۆرماڵ، بەنزینی موحەسەن و سووپەریش هەیە کە لیتری لە نێوان 950 بۆ 1500 دینارە.
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک تەکسی لەنزیک قەڵای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

تەکسی میتەر لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی هەولێر رایگەیاند، وەزارەتی گواستنەوە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ جێەجێکردنی پڕۆژەی تەکسی میتەر. دەشڵێت، "لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان کرێی گواستنەوە یەک نرخ دەبێت."