چەمی چەقان لەبری ئاوەدانی بووەتە مایەی بێزاری بۆ دانیشتووانی بەشێک لە گەڕەکەکانی سەیدسادق

05-09-2023
سازگار سەڵاح
پیسبوونی ئاوی چەمی چەقان
پیسبوونی ئاوی چەمی چەقان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

چەمی چەقان کە بە نێوەڕاستی سەیدسادق دا تێدەپەڕێت و قەزاکەی کردووەتە دوو بەشەوە، بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوەڕۆی و پیسی، لەبری دڵخۆشی و ئاوەدانی، بووەتە هۆی بێزاری بۆ دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی لە چەمەکەوە نزیکن. 
 
گوڵزار محەممەد، دانیشتووی سەیدسادقە و دەڵێت، "زۆر پيسە، زێرابی هەموو سەيدسادقی لەسەرە و بۆنی پيسە. مێشوولەی هەیە. کاتێک شارەوانی بايکۆت دەکات، هەموو خەڵک زبڵەکەیان دەهێننە ئێرە رۆی دەکەن، ئێستا کە هاوينە ناتوانین موبەريدە هەڵبکەین، چونکە بۆنێکی ناخۆش دەهێنێت و هەموومان نەخۆش دەکەوین. بەڕاستی زۆر بێزارین."
 
هاوکار حەمەفەرەج، دانیشتوویەکی دیکەی سەیدسادقە، دەڵێت: بۆنی ناخۆش و پیسیی ئەو چەمە وای لێکردوون "ژيانمان لێ تاڵ بووە، وامان لێهاتووە جێی بهێڵين و چۆڵی بکەين." دەشڵێت، "ئاوەڕۆی ئەم شارە بە قەسابخانەکەشەوە دێتە سەر ئەم چەمە، بەڵام تائێستا کەس نەهاتووە سەيرێکی بکات و چارەسەری بکات."
 
بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری رێوشوێنی پێویستی بەرامبەر ئەو سەربڕخانانە گرتووەتەبەر کە پاشماوەکانیان دەخەنە ناو چەمی چەقان، بەڵام هێشتاش خوێن و پاشماوەی دەیان مریشکفرۆشی شارەکە دەخرێتە نێو رووبارەکە.
 
بێستوون ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی سەيدسادقیش ئاماژە بەوە دەکات، "ئاوەڕۆی ئەم شارە هەمووی دەچێتە سەر ئەم چەمە، هەمووی مادەی قورس و ژەهراويە، خەڵکێکی زۆر تووشی نەخۆشی بوون." بەشێک لە جووتیارانیش لە قەراخی چەمەکە باخ و سەوزەکانیان بەو ئاوە ئاو دەدەن، بەشێک لە ئاژەڵدارانیش ئاژەڵەکانیان. بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی سەیدسادق دەڵێت: "ئەمە موشکیلەیە."
 
بە گوتەی سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق، بۆ تێکەڵنەبوونی ئاوەڕۆ بە چەمی چەقان، داوای دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقییان کردووە، بەڵام پێویستی بە شەش ملیار دینارە و ئەو بودجەیەیان بۆ دابین نەکراوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زۆرینەی پێکهاتەکان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

پێشتر کێبڕکێی هەموو پارت و لیستەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر 100 کورسی بوو، کۆتاکانیش 11 کورسییان هەبوو، بەڵام ئێستا کێبڕکێی ئەوان بۆ 95 کورسییە و رکابەریی پێکهاتەکانیش لەسەر پێنج کورسییە.