پارکی گشتیی سەیدسادق 10 ساڵە دروستکراوە و وێران بووە

06-08-2023
سازگار سەڵاح
پارکی گشتیی سەیدسادق نۆژەندەکرێتەوە
پارکی گشتیی سەیدسادق نۆژەندەکرێتەوە
نیشانەکردن سەیدسادق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارکی گشتیی سەیدسادق کە 10 ساڵە دروستکراوە، ئێستا وێران بووە و هیچ خزمەتگوزاریێکی تێدا نەماوە، کۆمەڵێک گەنجی قەزاکە کەمپەینێکیان راگەیاندووە بۆ نۆژەنکردنەوەی پارکەکە. ئێستاش پارکەکە بەديزايینێکی نوێ نۆژەن دەکرێتەوە و بڕیارە لە سێ مانگی ديکەدا کارەکانی تەواو بن و بەڕووی هاونیشتمانییانی قەزاکەدا بکرێتەوە.
 
ماوەی شەش ساڵە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و تێکشکانی ئامێر و کەلوپەلەکانی نێوی، پارکی گشتیی سەیدسادق نەبووەتە شوێنێک بۆ پشوودانی دانیشتووانی قەزاکە.
 
چالاکوانێکی قەزاکە باسی ئەوە دەکات، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەسەر خراپی و نەبوونی سەوزایی پارکەکە، پێشتر دەستگيرکراوە. 
 
هەڵمەت فەتاح، چالاکڤان لە سەیدساق، بە رووداوی گوت "چەند ساڵێک پێش ئێستە لەسەر نەبوونی خزمەتگوزاری سەوزایی پارکەکە، پۆستێکم لە هەژماری خۆم کرد، بەڵام داواکاری گشتی سکاڵای لێ کردم و دەستگيريان کردم. من هیچ هیوام بە خزمەتگوزاری لە سەيدسادق نەماوە، چونکە کەس خۆی بە خاوەنی ئەم شارە نازانێت."
 
کەمپەينی نۆژەنکردنەوەی پارکەکە لەلايەن چەند گەنجێکەوە بەڕێوەدەچێت و دەڵێن سەردانی لايەنی پەيوەنديدار دەکەن.
 
ئەيووب سلێمان، نوێنەری کەمپەيەنی نۆژەنکردنەوەی پارکی گشتیی سەيدسادق باسی کەمپەینەکە دەکات، دەڵێ "ئێمە وەکو گەنجانی ئەم شارە، کەمپەينێکمان راگەیاندووە، کە لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی لايەنی پەيوەنديدار دەکەين بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی پارکەکە، کە ماوەی ساڵانێکی زۆرە، ویران بووە."
 
سەرۆکی شارەوانیی سەيدسادق دەڵێت نۆژەنکردنەوەی پارکەکە دەستی پێکردووە و دراوەتە تەندەر، ئێستاش کاری تێدا دەکرێت.
 
حەمزە حەمەڕەشيد، سەرۆکی شارەوانی سەيدسادق گوتی "پارکی گشتیی سەيدسادق دراوە بە کۆمپانيايەک کە کاری تێدا دەکات، ستافێکی باشی هەيە و کاری باشی بۆ دەکەن بۆ ئەوەی پارکەکە بکەوێتە سەر پێی خۆی. هيوادارين خەڵک هاوکارمان بن."
 
بە رووبەری 21 دۆنم، ئێستا پارکەکە بە ديزايینێکی نوێ نۆژەندەکرێتەوە و بڕیارە لە سێ مانگی ديکەدا کارەکانی تەواوبن و بەڕووی هاونیشتمانییانی قەزاکە، بکرێتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

یەکگرتوو زیاتر لە 60 بەربژێری بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لیستی ناوی زیاتر لە 60 بەربژێری رادەستی کۆمیسیۆن کردووە و سەرۆکی لیستەکانیشی لە چوار بازنەکەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.