رووداو - ئامێدی
لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان ئامێدی - دێرەلووک هێزەکانی پێشمەرگە TNTیەکیان پووچەڵکردەوە؛ سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئامێدی رایگەیاند، گومان دەکرێت "ئەوە کاری پەکەکە بێت".
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار لە قەزای ئامێدی بە رووداوی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی سگێرێ لەسەر رێگەی نىێوان ئامێدی - دێرەلووک TNTیەک پووچەڵکراوەتەوە کە کێشەکەی 65 کیلۆگرام دەبوو، "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی نەبووە".
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوو مانگدا ئەمە سێیەم جارە لە سنووری قەزای ئامێدی TNT بەم شێوەیە پووچەڵبکرێتەوە، "گومان دەکرێت پەکەکە ئەو TNTیانەی دانابن".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا پەکەکە هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ